بنەماڵەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان بەرزکردەوە.

ماوەی دوو ساڵە زانیاریی لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە و هەواڵی نازانرێت. بنەماڵەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە کە لە ژێر گۆشەگیری رەهادان، داواکاری نوێیان بەرزکردەوە.

محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە زیندانی ئیمراڵی بەمەبەستی دیدار سەردانی داواکاری گشتی کۆماری بورسایان کرد.

بنەماڵەکان لە رێگەی داواکاری گشتیی کۆماری بورساوە بەهەمان داواکارییەوە بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان بەسەر کردەوە.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ بە دواوە لە لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیری دژواردایە. ئەوە دوو ساڵیشە بە هیچ جۆرێک هەواڵی عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت.

پارێزەرانی هەفتەی دوو جار بە مەبەستی دیدار سەردان ئەنجام دەدەن، بەڵام داواکارییەکانیان بۆ دیدار بە شێوەیەکی سیستماتیک بێ وەڵام دەهێڵرێنەوە. هەندێک جاریش دوای چەند مانگ بە پارێزەران رادەگەیەنرێت کە سزای دیسپلین بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە و سزاکە وەک پاساوی رێگری لە دیدار لەگەڵ ئەو نیشان دەدەن.

دوایین جار کە قەدەغەی دیدار کە لە ١٣ ی نیسان بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندرابوو لە ١٨ی تشرینی یەکەم کۆتاییهاتبوو، زانرا کە ئەو قەدەغەیە بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک درێژکراوەتەوە.

دوای ئەوەی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) لە ٢٠-٢٩ی ئەیلولدا چووە تورکیا نیگەرانییەکان لەسەر دۆخی رێبەری گەلی کورد زیاتر بوون. سی پی تی لە راگەیەندراوێکدا لە ٣ی کانونی یەکەم باسی لەوەکردبوو، کە ئەوان سەردانی زیندانی جۆری ئێفی ئاسایشی باڵای ئیمراڵییان کردووە.

نوسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، کە بیستوویانە سی پی تی لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیداری ئەنجام نەداوە و ئەم دۆخە نیگەرانییەکانی ئەوانی زیاتر کردووە، نوسینگەی یاسایی سەدە لە ٢٩ی تشرینی دووەم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردبوو، "بیستوومانە کە لە ئەیلولی ٢٠٢٢ دا کاتێک سی پی تی چووەتە دوورگەی ئیمراڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری لە دیدارەکەدا نەکردووە".

هـ .ب