بەڕێوەبەری خۆسەر: لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا ٤ منداڵ شەهید بوون

بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە حەسەکە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، ٤ منداڵ شەهید بوون.

بەڕێوەبەریخۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر ناوەندی پەروەردەی منداڵانی کچ، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، ئەو ناوەندە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"دوای کۆبونەوەکانی ئەردۆغان و لایەنە نێودەوڵەتیەکان، هێرشی داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانمان زیادی کردووە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا، زۆر خەڵکی مەدەنی، منداڵ و فەرماندەکانمان کە لەتەنیشت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش شەریان کرد، شەهید بوون. ئەمڕۆش لە چوارچێوەی شەڕی قڕکردندا لەدژی گەل و هەریمەکانمان هێرشی نوێ ئەنجام دەدرێت، بۆ نمونە دوێنی شەو دەوڵەتی فاشیستی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، رێگەی تەل تەمر و حەسەکە و ناوەندی فێرکردنی تایبەتی ژنانی لە گوندی شیمکۆ کە بە تەنها ٢ کیلۆمەتر لە بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوورە و نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات، کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ٤ منداڵ شەهید بوون و ١١ منداڵی کچیش بریندار بوون. ئەو هێرشە دڕندەیەیە هەموو پێوانە و یاساکان پێشێل دەکات و تاوانی شەڕە. لە ئەنجامی شەڕی قڕکردنی دژی گەلی کورددایە و روویەکی دیکەی داعشە.

ئاشکرایە کە ئەردۆغان ئەوکاتەی باسی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە، بە واتای ئەوە دێت تیرۆر لەسەر گەل دەسەپێنێت، بێ ئەوەی وڵامی هەبێت.

ئەم هێرشە مەترسی سەر منداڵان و لەسە رناوەندەکانی فێرکردن و مەدەنیەکان دروست دەکات و نیشانەی ئەنجامی قورسە. بەمەش لە سوریا ئاڵۆزی زیاتر دروست دەبێت و دۆخێکی نوێ دروست دەکات کە کاریگەری لەسەر سوریا و گەلان دەبێت.

بیانوی دەوڵەتی تورک درۆیە کە بۆ هێرش و داگیرکردنی ناوچەکانی ئێمەیە. بۆیەش رۆژانە مەترسی زیاتر دەبێت. ئەمەش ئاشکرای دەکات کە سوریا لەژێر مەترسی و هەڕەشەی دەوڵەتی تورکدایە و پێویستە هەموو سوریا ئەمە بزانێت و وانە لە سیاسەتی دەوڵەتی تورکک وەربگرێت."

ف.ق