چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنی لە مارسیلیا ڕێکخرا

ئەندامانی تەجەشە لە مارسیلیا چالاکییەکی نافەرمانیی مەدەنییان لەسەر کەشتییەک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەکی نافەرمانیی مەدەنییان لەسەر کەشتییەک دا ئەنجامدا.

گەنجەکان لەسەر کەشتییەک بەرەو ڤیڤیکس پوور لێستەیج دەڕۆیشت پۆستەر و لافیتەیان بە زمان جیاجیاکان بەرزکردەوە و دروشمی "بە دڵنیاییەوە ئازادی سەردەکەوێت"یان دەوتەوە.

گەنجان ڕایانگەیاند، "تا ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکاندا دەبین".

ژ.ت