چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لە هەفتەی ٥٤٥هەمیندایە

چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری لە ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٥٤٥هەمیندایە. چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن کۆمەڵێک لە وڵاتپارێزانی دارمشتات بەڕێوەدەچێت و ڕایانگەیاند، پێویستە لەم کاتەدا ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان لەگەڵ گەریلا و ڕێبەرایەتی جێبەجێ بکەن.

ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەلایەن دەستپێشخەریی ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، لە ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد و ئێستا چالاکییەکە لە هەفتەی ٥٤٥ دایە.

چالاکیی ئێشکگرییەکە هەفتانە لەلایەن کۆمەڵێک کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرییەکەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ کۆمەڵێک وڵاتپارێز لە دارمشتات بەڕێوەدەچێت.

گروپه ئێشکگرەکەى ئەم هەفتەیە پێکهاتوون لە کامەران کلیچ، سەلیم ئۆلتان و فەیزی ئۆزچەلیک.

کامەران کلنچ، وتەبێژی گروپەکە ڕایگەیاند، پرۆسە و قۆناغی ئێستا بۆ گەلی کورد مێژووییە.

کلنچ وتی: پێویستە هەموو کوردێکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و پشتیوانی لە ڕێبەرایەتی بکات. دەبێت خاوەنداری لە کەرامەتی خۆی و بەهاکانی و حیزبەکەی خۆی بکات. هەموو کوردێک دەزانێت، کە حیزبەکەمان ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی جیهان خەباتێکی بێوێنە دەکات، گەریلاکانمان زاپ و مەتینا و حەفتانین و هەموو چیاکانی کوردستانیان کردووەتە گۆڕستانی دوژمن، بۆیە دەبێت ئێمەی کورد لە دەرەوەی وڵات و دیاسپۆرا شانبەشانی گەریلاکانمان و حیزبەکەمان و ڕێبەرەکەمان تێبکۆشین".

کلنچ لە کۆتایدا وتی، ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد.

ژ.ت