دادگای ئەوروپا بەهۆی کوشتنی پەنابەرێک لەسەر سنور هەنگاریای سزادا

لە ساڵی ٢٠١٦دا پەنابەرێکی سوری هەوڵیدا لە سڕبیاوە بچێتە هەنگاریا، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هەنگاریەوە کوژرا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەوهۆیەوە، سزائ ٤٠ هەزار یۆرۆی بەسەر بەڕێوەبەری بوداپێشتدا سەپاند.

لە سالی ٢٠١٦دا گروپێک پەنابەر ویستیان لە سڕبیاوە لە رێگەی روباری تیزسا بچنە نێو خاکی هەنگاریا، بەڵام رووبەرووی هێرشی پۆلیسی هەنگاری بوونەتەوە.

پەنابەران بە چووپێک لەنێو ئاوەکە بوون کە پۆلیس بە بەرد و گازی فرمێسکرێژ هێرشی کردە سەریان  و رێگەیان نەدا بچنە نێو خاکی هەنگاریا و پەنابەرێکی سوریا کەوتە نێو روبارەکە و گیانی لەدەستدا.

برای ئەو پەنابەرەی کە گیانی لەدەستدا گەیشتە ئەوروپا و بۆ دادگاییکردن و سزادانی پۆلیسی هەنگاریا کە بوونەتە هۆکاری مردنی براکەی دەستی بە رێوشوێنی یاسایی کرد. ماوەیەک بوو سکاڵاکە لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لێکۆلینەوەی لەسەر دەکرا.

پێویستە پەنابەران مافی ژیانیان هەبێت

دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەدژی دەسەڵاتی راستڕە / پۆپولیستی ڤیدتۆر ئۆربان بڕیاریدا. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەوهۆیەوە، سزائ ٤٠ هەزار یۆرۆی بەسەر بەڕێوەبەری بوداپێشتدا سەپاند.

ف،ق