داگیرکەران ناوێرن جوڵە بکەن؛ بە گوریس خۆراک و کەلوپەل بۆ لای خۆان ڕادەکێشن!

سەربازانی تورک کە لە ناوچەی 'بەردە کۆن' لە ئەشکەوتی برینداران دا گیریان خواردووە، لە ترسی گەریلا خۆیان دەشارنەوە. ئەو پێداویستیانە، کە بە هەلیکۆپتەر بۆیان دەڕوات ناچارن بە گوریس ب

دیمەنێکی دیکەی سەربازە داگیرکەرەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە، کە لە ناوچەکانی گەریلادا گیریان خواردوو.

سەربازانی تورک نزیکەی مانگێکە لە ناوچەی 'بەردە کۆن' لە ئەشکەوتی برینداران دا گیریان خواردووە و ناوێرن سەر بەرز بکەنەوە.

ناوچەکە هەموو شەوێک بە هەلیکۆپتەر هێرشی دەکرێتە سەر و بۆردومان دەکرێت. هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیەکانیش هەوڵ دەدەن هێز لەو ناوچەیە بڵاوبکەنەوە. هەموو ئەمانە تەنیا بۆ یەک شت دەکرێت ئەویش ئەوەیە، ئەو سەربازانەی لەو ناوچەیە گیریان خواردووە ببەنە دەرەوە و بریندارەکان ببەنەوە و هاوکاری لۆجستییان بۆ دابین بکەن.

بەڵام گەریلاکان ڕێگەیان پێنادەن

هەروەها لە دیمەنەکانەوە ئەوە دیارە، کە داگیرکەران بۆ ئەوەی خۆیان لەژێر هەڕەشە و توڕەیی گەریلا نیشانەشکێنەکان دا بپارێزن بە لە ترساندا لە ژێر بەردێکدا خۆیان شاردووەتەوە. داگیرکەران، کە بێچارە بوون ناتوانن بە ئاسانی ئەو پێداویستییە لۆجستییانە بەدەست بهێنن، کە بە هەلیکۆپتەر بۆیان هەڵ دەدرێتە خوارەوە. لەبەر ئەوە سەربازەکان لە ترساندا بە ناچاری پێداویستییە لۆجستییەکانیان بە گوریس بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن.

هەلیکۆپتەرەکان تەنها لە دووریی ١٠٠ مەترەوە پێداویستییە لۆجستییەکان بۆ سەربازەکان بەردەدەنەوە، بەڵام داگیرکەران ناوێرن لە ترساندا سەر بەرز بکەنەوە و لە چادرەکانیان بێنە دەرەوە و ناشتوانن خۆیان ڕاستەوخۆ بڕۆن و پێداویستییەکان وەربگرن، بۆیە بە ناچار پێداویستییەکانیان بە گوریس بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن.

ژ.ت