دوا ئاواتی ئەوە بوو کوڕە زیندانیکراوەکەی ببینێت، بەڵام رێگایان نەدا بیبینی

هێدلا ئاکسو تەمەن ٨٤ ساڵ دەیخواست عەبدولقادر ئاکسووی کوڕی ببینێت، کە لە زیندانی کرکلاری ئیزمیر بەندکراوە، بەڵام داواکارییەکەی جێبەجێ نەکرا و کۆچی دوایی کرد.

هێدلا ئاکسو بەهۆی نەخۆشیی دڵ و پەستانی خوێنەوە لە نەخۆشخانەی حکومیی تۆربەلی چارەسەریی وەردەگرت و سەرلەبەیانی ٢٠ی حوزەیران گیانی لەدەستدا.

دوا ئاواتی هێدلا ئاکسو ئەوەبوو، کە پێش گیان لەدەستدانی کوڕەکەی ببینێت. بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکەی، ئەوەی دەبوو لە نەخۆشخانەکە ئەنجامی بدات، ئەنجامی دا و راپۆرتی دۆخی خراپیی تەندروستیی ئاکسۆی لە رێگەى پارێزەرانەوە بۆ زیندان ڕاونە کرا.

دایە ئاکسو بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە ماوەیەک بوو سەردانی نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکانی دەکرد، بەڵام هەردوو نەخۆشخانەکە و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە گوێیان لە داواکاریەکەی دایە ئاکسۆ نەگرت.

دوای ئەوەی دایە ئاکسۆ گیانی لەدەست دا، هێشتا مەرجی ئەوەیان داناوە، کە دەبێت پارە بدرێت بۆ ئەوەى زیندانییەکە بچێتە دەرەوە و بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنی دایکی بکات.

بە بنەماڵەکە وتراوە: "پێویستە ٣ هەزار و ٥٠٠ لیرەی تورک لە بریی بەشداریکردنی عەبدولقادر ئاکسو بە زیندان بدرێت".

بنەماڵەکەى ڕایانگەیاند، ئەگەر پارەکە بدەن ئەوا بەیانی ئاکسو دەهێنرێتە پرسەکە.

ژ.ت