فیستیڤاڵی کەلتوری کوردی لە پاریس دەستیپێکرد

فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس کە تاوەکو ٢٨ی ئایار بەردەوام دەبێت، بە جلوبەرگی نەتەوەیی و قسەی بەرپرسانی ناوەند و دەزگا کوردیەکان دەستیپێکرد.

فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس ئەمساڵ بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی دیموکراتی کورد لە فەڕەنسا، ئەنستیتوی لێکۆلینەوە و رامانی سەر لوردستان، کۆمەڵەی کەلتوری و هونەری کوردستان و وەقفی دانیاڵ میتەران دەستیپێکرد.

فیستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لەبەردەم کۆمەڵەی ئەحمەد کایا بە جۆش و خرۆشەوە دەستیپێکرد. کوردستانیان بە جلوبەرگی نەتەوەیی بەشداریان کرد و ژنانیش بە جلی کوردیەوە و بە لێدانی دەفەوە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ڕێپیوانەکەدا هونەرمەندەکانی تەڤ چاند گۆرانیان چڕێ. هەروەها بڵاوکراوە بە زمانی فەڕەنسی بڵاوکرانەوە.

کوردستانیان بێوەستان دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گەریلا'، ' گەریلا لە بەرانبەر داگیرکەری تورک و خیانەتی ماڵباتی بارزانی بەرخۆدان دەکات' وتەوە.

کاتێک جەماوەر گەیشتە هۆڵی Les Halles-Forum des Images راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و دواتر بەڵگەفیلمی رۆژنامەنووس عەلی گولەر لە بارەی کورد لە فەرەنسا پیشاندرا.

فیستیڤاڵ بە موزیکی گروپی ئاهەنگ بەردەوام بوو. دواتر هەڵپەڕکێ نمایشکرا.

فیستیڤاڵەکە تاوەکو ٢٨ی ئایار بەردەوام دەبێت. بەرنامەی ١٥ی ئایار بەم شێوەیەیە:

شانۆی ' گوڵ بە بێ دڕک نابێت' کاتژمێر ١٥:٠٠ لە ناوەندی کەلتوری Sidney Bechet کە ناونیشانی بەم شێوەیەیە:ن"2-10 Place Henri Barbusse, 91350 Grignyê ye".

ف.ق