گۆچیزدەر: دەسەڵات و میدیاکان بەرپرسیارن لە هێرشی نەژادپەرستانە

گۆچیزدەر تیشکی خستە سەر هێرشە نەژادپەرستەکان لە دژی کورد و پەنابەران و وتی:"ئەم میدیا و دەسەڵاتدارانە بەرپرسیارن لەو هێرشانە"

کۆمەڵەی چاودێریی کۆچ (GOCHIZDER) دەربارەی هێرشی نەژادپەرستانەی دژ بە کوردان و پەنابەران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. کۆمەڵەکە لە سەرەتای بەیاننامەکەدا تیشکی خستە سەر ژمارەی پەنابەران لە تورکیا و ڕایگەیاند، کە بەهۆی هاتنی پەنابەرانی ئەفغانی لە شاری وان ژمارەی پەنابەران زیادی کردووە و لە هەمانکاتدا هێرشی نەژادپەرستانەی دژ بە پەنابەران زیادیکردووە.

کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، کە ئۆپۆزسیۆن ئەوەندەی دەسەڵات بەرپرسە لە ڕێگریکردن لە رووداوەکان، پێویستە وەک ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش هەوڵی چارەسەری کێشەی پەنابەران بدات.

کۆمەڵەکە ڕایگەیاندووە، کە لەگەڵ هێرشەکانی دژ بە پەنابەران هێرشەکانی سەر کوردان کە لەم دواییانەدا لە باکووری کوردستان کۆچیان کردووە بۆ شارەکانی تورکیا زیادی کردووە و وتیشی "ئەوەندەی ئێمە چاودێری دەکەین، هەندێک پەرلەمانتار و ڕۆژنامەڤانیش پەرە بەم زمانە دەدەن کە رێگە بۆ هێرشی نەژادپەرستانە دەکاتەوە، بەڵام ئەوانەی ئەم کارە دەکەن دەبێت بزانن کە ئەوان بەرپرس دەبن لە مردنی مرۆڤەکان. ئێمە ئەو کەس و ڕێکخراوانە شەرمەزار دەکەین کە ئامانجەکەیان بە ئامانجگرتنی کورد و پەنابەرانن و دووپاتی دەکەینەوە کە لەگەڵ هەدەپە، ئیهادە و سەندیکای پارێزەراندا دەبین."

ف.ق