گەنجانی کورد لە شتوتگارت نەورۆزیان پیرۆز کرد

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا گەنجانی کورد نەورۆزیان پیرۆز کرد.

پیرۆزباییەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لەیادی ئەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا شەهیدبوون بەتایبەتیس بۆ رێزلێنان لە کادری پێشەنگی پەکەکە مەزڵوم دۆغان دەستیپێکرد.

دوای رێزلێنانەکە لەسەر واتا و گرنگی رۆژەکە بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەکانی گەنجان وتار پێشکەش کران.

لە پیرۆزباییەکەدا سەیدا پەرینچەک، مەزڵوم دەڤریم و غەریب نورحەق هاتنە سەر شانۆ. پیرۆزبایی نەورۆز کە لە ئێوارەدا سازکرابوو بە دروشمەکانی "بژی نەورۆز" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.

هـ . ب