هەفتەی یەکەمی چالاکی ستراسبۆرگ کۆتایی هات

هەفتەی یەکەمی چالاکی دانیشتن لە چوارچێوەی هەنگاوی کەجەکەی ١٢ی ئەیلول بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا کۆتایی هات.

لە هەفتەی یەکەمی چالاکیەکەدا کە بۆ ئازادی فیزیککی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا تا مانگێکی تر دەستپێدەکات، سیاسەتمەدارانی کورد، نوێنەرانی یەکبوونی یەکێتی هێزە دیموکراتەکان و دەزگا ئایینیەکان بەشداریان کرد.

چالاکی کە لە ١٢ی حوزەیراندا لەو جێگایەی کە چالاکی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بە ناوی 'ئیشکگری ئازادی' تێدا ئەنجامدرا، دەستیپێکرد  و دروشمی 'تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم' بەرزکرایەوە.

ڕێکەوتنەکەی دژی شەنگال شەرمەزارکرا

لە چالاکیەکەدا پانکارتی جیاواز بەرزکرانەوە. هەروەها پانکارت بە زمانە جیاوازەکان لەبارەی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شەرمەزارکردنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی شەنگال بەرزکرانەوە.

لە هەفتەی یەکەمی چالاکیەکەدا کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد – ئەوروپا دۆسیەیەک لەبارەی 'قۆناغی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، ئایدۆلۆژی عەبدوڵلا ئۆجالان، ڕادەستی نوێنەرە هەمیشەییەکانی وڵاتانی ئەنجام لە کۆنسەی ئەوروپا کرا.

هەروەها لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتەدا ئەنجومەنی گەلی هیلبورن دۆسیەیەکی لەسەر هەنگاوەکەی کەجەکە ئامادەکردبووە و گوێی لێگیرا. یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئە ڕایگەیاند کە ئەو دۆسیەیە بۆ هەموو ئەنجومەنەکان ڕەوانەدەکرێت، لەبەرئەوەی خاوەنداریکردن لە هەنگاوەکە زۆر گرنگە.

لە دووشەمەوە یەکبوونی کەژەکە – ئە چالاکیەکە بەڕێوە دەبات

دوێنێ بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' چالاکی هەفتە کۆتایی هات. هەفتەی داهاتوو چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن. چالاکیەکە کە ١٢ی ئەم مانگە دەستیپێکردووە تا مانگێک بەردەوام دەبێت.

لە گۆڕەپانەکە هەشت ساڵ و نیەوە چالاکی بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجام دەدرێت

چالاکی دانیشتن لە گۆڕەپانێک دەستپێکراوە کە هەشت ساڵ و نیوە چالاکی ئازادی بۆ ئۆجالان تێیایدا بەردەوامە.

نزیکەی ٢ هەزار کەس بەشداریان لە چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان کردووە کە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستیپێکرد. لە ٣٤٤ هەفتەدا بڵاوکراوە و برۆشوور بەسەر سەدان هەزار کەس دابەشکراوە و باسی تێکۆشان و ژیانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کراوە.

ف.ق