هەپەگە: ٢ داگیرکەر سزادران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا

هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەرێمی ئاڤاشین دوو داگیرکەر سزادراون و لە هەرێمی مەتیناش هێلۆکۆپتەرێکی سوپای داگیرکەری تورک کراوەتە ئامانج.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژبە سوپای داگیرکەری تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٢:٤٥ خولەکی دوانیوەڕۆ، هێزەکانمان لە گردی سلێمان لە هەرێمی ئاڤاشین داگیرکەرانیان کردە ئامانج و لە ئەنجامیدا دوو داگیرکەر سزادران، سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکییەکە، کوژراوەکانی بە هێلیکۆپتەر دوور خستەوە.

هەروەها هاتووە: ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٠:١٠ خولەکی شەو هێلیکۆپبتەرەکان ویستیان مەیدانەکانی هرور و کێستە بۆردوومان بکەن، گەریلاکانی یەژاستار لە دوو قوڵەوە هێلیکۆپتەرەکانیان کردە ئامانج، لە ئەنجامدا گورز لە هێلیکۆپتەرێک وەشێندرا و بە ناچار ناوچەکەیان جێهێشت.

ئەمەش هاتووە: ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، سوپای داگیرکەری تورک  بە چەکی قورس مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێیان تۆپباران کرد و لە شەودا ویستیان پێشڕەوی بکەن، لە ئەنجامی دەستێوەردانی هێزەکانمان، شەڕ ڕوویدا و بەرخۆدێران ڕێگەیان نەدا دوژمن پێشڕەویی بکات.

ئاماژەش بەوەکراوە، کە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٣:١٠ خولەکی دوانیوەڕۆ، مەیدانی کەفایا لە هەرێمی گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کراوە.

لە بەردەوامیشدا هاتووە: ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٣:٠٠ بۆ ١١:٠٠ی شەو، فڕۆکە جەنگییەکان لە هێڵی قاشورای هەرێمی مەتینا سووڕانەوە، دەوروبەری گوندەکانی ئێدنە، دێشیش و سەرەاڕو، لە شارەدێی کانی ماسی سەربە ئامێدی و مەیدانی کۆردینە بە هێلیکۆپتەر و تۆپ کرانە ئامانج.

لە کۆتاییش هاتووە: ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٣:٣٠ بۆ ٠٣:٤٠ خولەکی دوانیوەڕۆ، مەیدانەکانی کارگەر و ساجا لە هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا.

ف.ق