هەپەگە: هاوڕێمان رۆستەم، ئازاد و وارگەر شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مانگی ئەیلولدا لە بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

لەمبارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشیکی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:-

"٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هاوڕێکانمان ڕۆستەم گابار، ئازاد گابار و وارگەر هێڤی شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:-

ناسناو: ڕۆستەم گابار

ناو و پاشناو: دەڤران کایا

شوێنی لەدایکبوون: مێرسین

دایک و باوک: گوللو و ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: ئازاد گابار

ناو و پاشناو: عەبدوڵلا باران

شوێنی لەدایکبوون: کەربۆران

دایک و باوک: فاتیمە و مەهدی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: وارگەر هێڤی

ناو و پاشناو: ئەمین دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: شاهیە و نەزیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

هەپەگە وێڕای ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی لە تێکۆشان و قاڕەمانێتی هەرسێ شەهیدەکەی کردووە هەروەها وتی، " سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان و گەلی شڕنەخ و میردین و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تۆڵەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەینەوە کە گەورەترین بەها و رووی سپی گەلەکەمانن و ئامانجیان بە تەئکیدی سەردەکەوێت."

ف.ق