هوشیار ئۆزسۆی داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد ناوی خۆیان تۆمار بکەن

هوشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد، ناوی خۆیان بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردن تۆمار بکەن.

هوشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد، کە ناوی خۆیان بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا تۆمار بکەن.

ئۆزسۆی وتی، لیستی دەنگدەران لە کونسوڵخانەکان هەڵواسراون و پێویستە هاوڵاتیان ناوی خۆیان لەو لیستانەدا کۆنترۆڵ بکەن.

ئۆزسۆی ئاماژەی بەوەدا، ئەوانەی ناویان لە لیستەکاندا نییە دەتوانن تا ڕۆژی ٢ی نیسان بە نیشاندانی ناسنامەکانیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

ئۆزسۆی وتیشی، "خاوەنداری لە دەنگی خۆتان و هەڵبژاردنەکان بکەن".

ژ.ت