جەهەپە دەنگ بە درێژکردنەوەی ئۆپەڕاسیۆنی دەرەوەی سنور نادات

جەهەپە رایگەیاند کە دەنگ بە درێژکردنەوەی ئۆپەڕاسیۆنی دەرەوەی سنور لە سوریا و عێراق نادات.

ئوزگور ئۆڕاڵ سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، ئەوان دەنگ بە درێژکردنەوەی ئۆپەڕاسیۆنی دەرەوەی سنور لە سوریا و عێراق نادەن.

بۆ درێژکردنەوەی ئۆپەڕاسیۆنەکە پێویستە زۆربەی ئەندام پەرلەمانەکان دەنگ بە بڕیارەکە بدەن. ئاکەپە، مەهەپە و ئیی پارتی رایانگەیاند، دەنگ بە بڕیارەکە دەدەن، بەڵام هەدەپەش دەنگ نادات.

کەمال کڵچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە لە کۆبۆنەوەی پارتەکەیدا رایگەیاندبوو، ئەوان ناچار نین دەنگ بە هەموو بڕیارێکی ئەردۆغان بدەن.

کلچدارئۆغلۆ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور وتبووی، " ئێمە نامانەوێت پۆلیس و سەربازانمان لە سوریا بکوژرێن. لە سوریا سەرباز و شەهیدانمان بۆچی روویشتن. ئەگەر ئاشتی هەبێت بۆچی شەڕ بکەین؟

بۆچی سەربازانمان لەوێ شەهید ببن. دەڵێن فەرماندەمان ئەردۆغانە. دە با ئەو بڕوات. یان با فەرماندەی ئەوێ بیلال ئەردۆغان بێت."

ف.ق