کەجەکە: پێویستە مانگی ڕەمەزان ببێتە هۆکاری یەکسانی، ئازادی، برایەتیی گەلان و باوەڕەکان

کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "جیهانی ئیسلامی دەچێتە ناو مانگی ڕۆژووەوە. هیوادارین نزا و پەرستنی ئەم مانگە ڕێگا بۆ یەکسانی، ئازادی، برایەتیی گەلان و باوەڕەکان خۆش بکات".

کۆمیتەی گەل و باوەڕەکانی کەجەکە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "جیهانی ئیسلامی دەچێتە ناو مانگی ڕۆژووەوە. هیوادارین نزا و پەرستنی ئەم مانگە ڕێگا بۆ یەکسانی، ئازادی، برایەتیی گەلان و باوەڕەکان خۆش بکات".

کەجەکە ڕاشیگەیاند، گەلانی کوردستان، تورکیا و سوریا بەهۆی بومەلەرزە و لافاوەوە زیانی گەورەیان پێگەیشتووە و بەو زیانەوە دەچنە مانگی ڕەمەزانەوە. ئەوەشی ڕاگەیاند، دوژمنکاریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکار لە دژی گەل و باوەڕەکان، سیاسەتی تورک - ئیسلامی ئاکەپە و مەهەپە، لە کارەساتەکاندا دەبێتە هۆی زیاتربوونی زیان و ئازارەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دەوڵەتی تورک و حکومەتی تورک بومەلەرزەکەیان کردووەتە بنەمای سیاسەتی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد و عەرەب.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بۆ ئەو مەبەستە پلانی فریودەرانەی دانا. دەیویست عەلەوییە عەرەب و کوردەکان لە شوێنەکانیان کۆچ بکەن. بۆ ئەوەی کورد لە کوردستان بڕۆن، هێرشی نائەخلاقەیان ئەنجامدا. سەرەڕای هەموو هێرشەکانی ئەو کۆمەڵە دڕندە و دووڕووە، گەلەکەمان بە هاوکاری و یەکگرتووییەکی زۆر گەورەیی مرۆیی و بەنرخەوە پشتیوانییان لە یەکتر کرد و لەو هاوکاریکردنەش بەردەوامن. ئەم یەکگرتوویی و یەکڕیزییەی گەلەکەمان بە شێوەیەکی بەرچاو پلانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری  تێکشکاند. گەلەکەمان بە یەکڕیزیی و هاوبەشیی دیموکراتییەوە سەلماندی، کە پێویست ناکات دەوڵەت لە دەستی ئاکەپە - مەهەپەدا بێت،  کە بووە بە ڕێکخراوێکی مافیایی و چەتەگەری. لەو پڕۆسەیەدا، کە ئێمەی تیدا دەژین، جارێکی تر دەرکەوت، کە یەکگرتن و یەکگرتنی گرووپە باوەڕییەکان و کۆمڵگەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چەند گرنگ و پێویستن. ئێمە پێمانوایە گەلەکەمان لە ماوەی مانگی ڕۆژوودا بەردەوام دەبن لەو هەڵوێست و بەشدارییە خێرخوازییە بەسوودە لە کوردستان و هەموو ناوچەکاندا. داوا لە هەموو کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین، کە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ بکەنە هۆکارێک بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئیسلامی تورکیی ئاکەپە – مەهەپە.

گەلی کوردستان بە جۆش و پەرۆشییەوە دەستکەوتەکانی رێپێوانی ٥٠هەمین ساڵی ڕێبەرایەتیی بە پیرۆزکردنی نەورۆز، جەژنی سەرکەوتنی بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری دەستیان بە جەژنی ڕەمەزان کرد. گەلی کورد لە هەموو کاتێک زیاتر بە هۆشیاریی و زانایی، ڕێکخراوبوون و هیوادارتربوونەوە چووە مانگی ڕۆژووی ئەمساڵەوە. خەڵکی کوردستان دەزانن، کە لەدوای جەژنی ڕەمەزان، نەورۆز و ڕووداوە تازە مەزن و مێژووییەکان چاوەڕێیان دەکات. ئێمە لەوە باوەڕەداین، کە بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان نزا و  پەرستنی پیرۆزی خۆیان لە بەربانگی گەشەسەندنی مێژوویی دا وەک دەرفەتێک بۆ گەورەکردنی دەستکەوتە دیموکراتییەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن. بۆ ئەوەش داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە لە هەموو کات زیاتر پەرە بە یەکڕیزیی دیموکراتیک، برایەتی و هاودەنگیی خۆیان بدەن و بە پێداگریی خۆیان تێکۆشان گەورەتر و زیاتر بکەن.

 لە ڕاپەڕینەکانی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا، مامۆستا و سەیدەکانی کوردستان بەشدارن، کە لە ڕۆژی یەکەمەوە بە تێگەیشتنی دیموکراتیانە لە ئیسلام دەستیان بە هەوڵ کردووە. ئێمە سڵاو لەو مامۆستا ئاینییە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرانە دەکەین، کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان گەلان و بیروباوەرەکان لە ئێران د ناکەن و بە دروشمی یەکێتیی و برایەتیی دیموکراتیک هەڵسوکەوت دەکەن. هیوادارین، کە نزا و پەرستن و خزمەتیان سوود بە هەموو ئایین و مەزهەبەکان بگەیەنێت و ڕێگا بۆ خێری گەورە بکاتەوە.

پێویستە یارمەتیی کەسانی نیازمەند بدرێت

داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە لە کاتی پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان دا، پێش هەموو شتێک گرنگی بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیان بدەن و پشتیوانییەکی گەورەیان لێ بکەن. ئێمە داوا لە گەلی کوردستان دەکەین، کە ئەمساڵیش سەرفیترە و زەکاتی خۆیان بدەنە دەزگا خێرخوازییە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان. ئێمە پێمانوایە گەلی کوردستان لەم ڕەمەزانەدا برا قوربانیەکانیان لە بوومەلەرزە و لافاوەکەدا لە بیر ناکەن و ئەوەی لەسەر خوانەکانیاندا هەبێت بە ڕۆحی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەرییەوە لەگەڵیاندا دابەشی دەکەن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و حکومەتی فاشیست بومەلەرزەکەی کردە هێرشێک بۆ چۆڵکردنی کوردستان و گۆڕینی دیمۆگرافی لە ناوچە کارەساتبارەکاندا، بۆیە داوا لە کوردستانیان و هەموو باوەڕەکانمان دەکەین، کە بە توندی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکاردا بەرەنگاری و بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن، بە بەهێزکردنی باوەڕ، ناسنامە و کولتووری خۆیان وەڵامیان بدەنەوە. ئێمە جارێکی تر دەێڵیینەوە، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بە یەکگرتووی و یەکڕیزییەوە بەشدار بن لە بەرەنگاریدا و ئەوە ئەرکی نیشتمانپەروەریی ژیانییە بۆ هەموو کوردستان. ئێمە جارێکی تر سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاوڵاتیانە دەکەین، کە گیانیان لەدەستداوە و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

ئێمە پێمانوایە موسڵمانانی کوردستان بەو دروشمانەی خۆیان، کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا وترانەوە، بە باوەڕ و کردەوەکانیان، بە دڵنیاییەوە لە دژی ئیسلامیزمی دەسەڵاتداری تورک، موسڵمانبوونی هێڵی ئیسلامی دیموکراتیک نیشان دەدەن. هیوادارین ڕۆژووی ڕەمەزان، کە بەو هەست و ڕامانانەوە دەست پێ دەکەن، پڕ لە سوودمەند و خێر بێت. هیوادارین بە نزا و پەرستنەکان و کردەوەکانتان کۆتایی بە زاڵم و مۆنافیق و دووڕ بێت و ئێمە داوا لە هەموو کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین، کە بەشداری لەم ڕیز و بەرەیەدا بکەن".

ژ.ت