کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان جەژنی نەورۆزی پیرۆزکرد

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان ڕاگەیاند، "پێویستە گەلەکەمان نەورۆزی ئەمساڵ بکاتە نەورۆزی ڕووخانی زوڵم و ستەمی دەوڵەتە داگیرکەرەکان. بە نەورۆز ئاگر گوڕ بکەن و بە ئازادی بگەن. مارە دوو سەرەکانی ئەم سەردەمە لە زوحاکی خوێنمژی مێژوو دڵڕەقتر و دڕندەترن".

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان ڕاگەیاند، "پێویستە گەلەکەمان نەورۆزی ئەمساڵ بکاتە نەورۆزی ڕووخانی زوڵم و ستەمی دەوڵەتە داگیرکەرەکان. بە نەورۆز ئاگر گوڕ بکەن و بە ئازادی بگەن. مارە دوو سەرەکانی ئەم سەردەمە لە زوحاکی خوێنمژی مێژوو دڵڕەقتر و دڕندەترن".

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای پەیامەکەدا هاتووە: "جارێکی تر ڕۆژی سەرەتای بەهار دیسانەوە بە ڕاپەڕینی کوردی مەزڵوم و چەوساوە و باوەڕدارانی دۆزی مافەکانمانەوە پیرۆز دەکرێت".

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمەڵگای ئیسلامیی کوردستان:

"گەلەکەمان بووەتە پێشەنگی تێکۆشانی دژ بە ستەم، ٢٦٣٥ ساڵ پێش ئێستا لە ٢١ی ئازاردا، بە هەڵگەڕاندنەوەی زوحاکی زاڵم و دڵڕەق، ئەم ڕۆژەی کردووە بە جەژن. بووەتە چرای ئازادی بۆ گەلانی چەوساوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەژدیها هاوچەرخەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا گەل و باوەڕدارانیان گەمارۆداوە. ئەم ئەژدیهایانە لە دژی  گەلان و باوەڕەکان و هەموو مرۆڤایەتین. ئەمڕۆ ئەم ئەژدیهایانە باوەڕی ئیسلام تاوەکو لوتکە بۆ خۆیان بەکاردەهێنن. دەیانهەوێت بڵێن، ئیسلام دژی چەوساوەکان، مەزڵومەکان، بندەستان و قوربانییەکانە. ئەم مارانە باوەڕی ئیسلام بەناوی شیعەیەتی و سوننەیەتییەوە بەکاردەهێنن.

خەڵک دەکوژن، ئەوەش بە بەس نازانن، بەڵکو بیر و هۆشیشیان لە مێشکیان دەردەهێنن و دەیانخەڵەتێنن. ئیسلام دژی زاڵم و ستەمکارانە! کەسە ڕاستگۆکان، کە پەیوەستی باوەڕی ئیسلامن، دەبێت لە دژی ئەم زاڵمانە تێبکۆشن و بەشداری ڕاپەڕین و بەرخۆدانی نەورۆز ببن.

دەبێت گەلەکەمان نەورۆزی ئەمساڵ بکەنە نەورۆزی ڕووخاندنی زوڵم و ستەمی دەوڵەتە داگیرکەرەکان. بە نەورۆز ئاگر گوڕ بکەن و بگەنە ئازادی. دەبێت ئەوە بزانرێت، کە مارەکانی ئەم سەردەمە لە زوحاکی خوێنمژی مێژوویی دڵڕەقتر و دڕندەترن. ئەمانە خەڵکی بەدین و پارە و ترس و تۆقاندن هەڵخەڵەتێنن، حەق و ڕاستی وەک هەڵە و هەڵەشیان وەک ڕاستی پێ نیشان دەدەن. زوحاکی مێژوویی زمانی نەتەوەیەکی قەدەغە نەکرد، کولتووری نەتەوەیەکی لەناو نەبرد، جەژنی نەتەوەکانی قەدەغە نەکرد! بەڵام زوحاکەکانی ئەمڕۆ؛ هەبوونی فیکری، ئایینی و کولتووریمان قەدەغە دەکەن. زوحاکەکانی ئەمڕۆ مێشک، جەستە و وڵات و مرۆڤەکان بە شێوەی نامەردانە داگیر دەکەن و پاکتاویان دەکەن و دەیانسڕنەوە.

دەبێت ئێمە وەک موسڵمانی ڕاستگۆ و دروست، لە سەنگەری بندەستان و مەزڵوماندا بە گیان و ڕۆحی خۆمان لە دژی ئەم بکوژ و ستەمکارانە تێبکۆشین. دەبێت جەژنی سەری ساڵ وەربچەرخێنین بۆ جەژنی ئازادی و ڕزگاریی چەوساوەکان. لە هەموو گۆڕەپانەکان  لە دژی ئەو خوێنڕژانە ڕاپەڕین. دەبێت جیهاد بۆ پاراستنی باوەڕ، گەل، کولتور، زمان و کەرامەتی خۆیان بکەن. پێش هەموو شتێک لە وڵاتی ئێمە کوردستان و سەرتاسەری جیهان، بە بەهێزی بەشداری نەورۆز بکەن و نەورۆزی ئەمساڵ بکاتە هۆکار و بۆنەی ئازادی.

پێش هەموو شتێک لە کوردستان و لە هەموو ناوچەکاندا، داوا لە گەلانی چەوساوە دەکەین و دەڵێین، تکایە بەشداری شایی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێی ئازادی ببن.

ئێمە وەک موسوڵمانی ڕاستگۆ و دروست، شانبەشان لەگەڵ چەوساوەکان و بندەستەکانداین هەر وەک  حەزرەتی عەلی وتویەتی: 'خۆزگە هەموو ڕۆژێک نەورۆز بوایە، مرۆڤایەتی لە زوڵم و ستەمی ستەمکاران ڕزگاری ببوایە'. تێکۆشان لە دژی زوڵم و ستەم، بێ مافی، ناعەدالەتی و ناڕاستی ئەرکێکە لەسەر شاین هەموو باوەڕدان وم لە هەمان کاتیشدا جێبەجێکردنیشی ئەرکە...".

ژ.ت