کەمپەینیی هەڵبژاردنی 'هەدی ئەوروپا' دامەزرا

خۆبەخشانی هەدەپە / پارتی چەپی سەوز، بۆ پشتگیریکردنی کەمپەینی هەڵبژاردن، لە ئەوروپا تۆڕی ڕاگەیاندنی دیموکراتیکی گەلان – (HADÎ) هەدی ئەوروپایان دامەزراند.

خۆبەخشانی هەدەپە / پارتی چەپی سەوز لە دەرەوەی وڵات تۆڕی ڕاگەیاندنی دیموکراتیکی گەلان (هەدی / HADÎ))یان لە ئەوروپا دامەزراند. ئەو تۆڕە بۆ پشتگیریکردنی کەمپەینی هەڵبژاردن لە ئەوروپا دامەزرێنراوە.

جگە لە کەسانەی، کە ماوەیەکی زۆرە لە ئەوروپا دەژین، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیسیەنانی ئاشتی، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی هەدەپەیی، لە پرۆسەی ئەم دواییەدا ناچارکراون بچنە دەرەوە و لە ئەوروپا بژین. بە پەخشی ڕاستەوخۆ لەسەر ئینتەرنێت ئەو تۆڕە دامەزراوە. بەیاننامەی دامەزراندنی لەلایەن ٩ کەس لە ئەڵمانیا، سوید، فەرەنسا و سویسرا خوێندرایەوە. هەروەها لە یۆنان، هۆڵەندا، ئیتالیا، نەمسا، دانیمارک، ئینگلتەرا و باکوری قوبرس خۆبەخشانی هەدی ئەوروپا دەستبەکار بوون.

بەیاننامەکە لەلایەن یەکێک لە شۆڕشگێڕانی نەوەی ٦٨ بە ناوی لەتیفە فەگان، ئەکادیمیسەینی ئاشتی چەتین گورەر، سیاسەتمەداری ئەڵمانیا ئاینور کارلکلی (دی لینک)، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی شارەوانی سەیهانی ئەدەنە لەیلا ئویار، فێمینیست پەریخان باچارو، چالاکوانی ئێل جی بی تی ئای + ئەلیفتەریان تاش و ئەکادیمیسەن توگچە ئۆکلای و سەلیم ئەسکی ئیزمیرلی خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە خۆبەخشانی هەدەپە زیاتر بەشدار کارو خەباتە جۆراجۆرەکان ببن. لە ماوەیەکی کورتدا بە هەمووان بوترێت، کە هەدەپە بە ناوی پارتی چەپی سەوزەوە دەچێتە هەڵبژاردنەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە دەرەوەی وڵات ٣ ملیۆن دەنگدەر هەیە و بەشێکی زۆریان بەشداری هەڵبژاردنیان نەکردووە. بانگەوازی ئەوە بکرێت، کە بەشداریی مرۆڤەکان زۆر گرنگ دەبێت.

ڕاشگەیەنراوە، دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕ و ئەکاونتەکانی میدیای دیجیتاڵەوە پەیوەندی بە هەدی ئەوروپاوە بکەن.

ژ.ت