لە هەڵسنکی یادی شەهید رێزان جاوید کرایەوە

یوسف رەبانی (رێزان جاوید) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار کە لە ٦ی ئابدا لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە قامشلۆ شەهید بوو، لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا یادی کرایەوە.

یوسف رەبانی (رێزان جاوید) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار کە لە ٦ی ئابدا لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە قامشلۆ شەهید بوو، لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا یادی کرایەوە. مەراسیمی یادکردنەوەکە لە کۆمەڵەی کورد بە بەشداری ژماریەکی زۆر کورد ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا وێنەی شەهید رێزان جاوید و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵواسرا.

یادکردنەوەکە بە رێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر لەبارەی ژیان و خەباتی شەهید قسەکرا و بەڵگەفیلمێک نمایشکرا.

یادکردنەوەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.

ف.ق