لە لوزەرن ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری لوزەرنی سویسرا لەلایەن کوردستانیانەوە پیرۆزکرا.

بەبۆنەی ٤٥مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لە شاری لوزەرنی سویسرا چالاکیەک ئەنجامدرا.

کوردستانیان لە گۆڕەپانی موهلەنپلاتز کۆبونەوە و لەوێوە بەرەو نەئوستاد رێپێوانیان ئەنجامدا. دواتر رێپیوانەکە لە گۆڕەپانەکە راگەیەندراوێک خوێندرائەوە. رێورەسمەکە بە رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد. ئەرجان گونەش هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵەی کەلتوری کوردی دیموکراتی لوزەرن قسەی کرد و وتی، " پەکەکە بە تێکۆشانی، ئەو گەلەی کە لە کەلتوری خۆی دوور کەوتبووە هەستاندە سەرپێ و لە ئەنجامی ئەو خەباتەدا بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی" بۆ هەموو ژنانی جیهان بووە مۆدێل."

دواتر بە موزیک و هەڵپەڕکی، ٤٥مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

ف.ق