لە لیماسۆل یادی شەهیدان کرایەوە

شۆڕش گیلداغ و خەبات لەهەنگ مانگی رابردوو شەهید بوون. بۆ یادی ئەو شەهیدانە و شەهیدانی شۆڕش لە شاری لیماسۆلی قوبرس چالاکییەک بۆ بەرز راگرتنی یادیان بەڕێوەچوو.

شۆڕش گلیداغ (توران کیساک) و خەبات لەهەنگ (فرات فرات) لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١دا لە ناوچەى قەڵای مەم لە بۆتان لە بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون و لە شاری لیماسۆلی قوبرسی یادیان کرایەوە.

خزمان و کەسوکاری شۆڕش گلیداغ و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتپارێزان و چالاکوانان بەشداری یادەکە بوون. یادەکە بە رێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد.

سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئەیاز لە یادەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "گەلی کورد هەرگیز شەهیدانی خۆی لە یاد ناکات. ئێمە رێگا نادەین، کە ئاڵای ئازادییان بکەوێتە سەر زەوی".

ئیسماعیل ئەکەر یەکێک لە خزمانی شۆڕش گیلداغ وتی، "هەڤاڵ شۆڕش بەردەوامی نەریت و رێگای بەرخودان بوو. ئەو رۆیشت و بەشداری ئەو بەرخودانە بوو و تاوەکو دوا هەناسەى لەو بەرخودانەدا بەرەنگای و بەرخودانی کرد".

یادەکە لە دوای نمایشکردنی سینەفیزیۆنێک کۆتایی پێھات.

ژ.ت