لە لینزی نەمسا نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا

کورد لەگەڵ دۆستەکانیان لە هەرێمی لینزی نەمسا جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد

پیرۆزباییەکە ڕۆژی شەممە و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد.

لە پیرۆزباییەکەدا کورد و دۆستەکانیان کۆبوونەوە. خەتیب دیجلە سیاسەتمەداری کورد باسی لە مانای مێژوویی و ڕۆژانەی نەورۆز بۆ کورد کرد.

دیجلە باسیشی لە هەڵبژاردنی گشتی (پەرلەمان) و سەرۆکایەتیی کۆمار لە تورکیا کرد و ڕایگەیاند، دەبێت بۆ ڕووخاندنی ئەو سیستەمە فاشیستە هەموو هێزە دیموکراسی و ئازادییەکان بە هەموو تواناکانیانەوە کار و تێکۆشان بکەن.

دیجلە وتی، "دەنگێکیش دەنگێکە، هەندێکجار یەک دەنگ چارەنووس دەگۆڕێت" و ئاماژەی بە گرنگیی ئەم هەڵبژاردنە کرد.

شەهریبانی کوردی، سەرحەدۆ، ڕزگار ئاکان و گروپی دەن چوونە سەر تەختە و هونەرەکەیان پێشکەش کرد. هونەرمەند هۆزان جۆمێرد بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە نەیتوانی بەشداری پیرۆزباییەکە بکات.

ژ.ت