لە پاریس نوسینگەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز کرایەوە

پارتی چەپی سەوز لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا نوسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە.

رێورەسمی کردنەوەی نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارتەکە لە درانسی پاریس ئەنجامدرا.

رێورەسمەکە بە خولەکێک رێزگرتن بە ئەو کەسانەی لە کوردستان لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستدا و شەهیدانی شۆڕش دەستی پێکرد. دواتر نوێنەری پارتەکە قسەی کرد.

نوێنەر و لایەنگرانی پارتەکە لە قسەکانیاندا رایانگەیاند کە نوسینگەی هەڵبژاردن سیاسەتی پارتەکە ئاشکرا دەکرێت و دەبێتە ناوەندی کۆبونەوەی گەل.

نوسینگەی هەڵبژاردن دەبێتە ناوەندێک کە کەمپەینی هەڵبژاردنی پارتەکە تێیدا ئەنجام دەدرێت و لەبارەی سیاسەتی پارتەکە زانیاری بە گەل دەدرێت. هەروەها پلاتفۆرمێک دادەنرێت کە گەل راستەوخۆ لەگەڵ پارتەکە پەیوەندی دروست بکات.

نوسینگەی هەڵبژاردن هەموو رۆژێک کراوە دەبێت.

ناونیشانی نوسینگەکە بەم شێوەیەیە: 90 Avenue Henri Barbusse, 93700 Drancy

ف.ق