لە شارەکانی تریر و ماربورگ و گراز چالاکی بۆ ژینا ئەمینی بەڕێوەچوو

لە شارەکانی تریر و ماربورگی ئەڵمانیا و لە شاری گرازی نەمسا بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی چالاکی ئەنجامدرا.

کوژرانی ژنی کورد ژینا ئەمینیی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن 'پۆلیسی ئەخلاقی' ئێرانەوە، لە شارەکانی تریر و ماربورگی ئەڵمانیا و شاری گرازی نەمسا بە رێکخستنی چالاکی ئیدانە کرا.

لە تریر ژنانی کورد، فارس و ئەڵمانی ئێوارە کۆبوونەوە و چالاکیەیەکیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'بمرێ حکومەتی ئێران' بە زمانە جیاوازەکان وترانەوە.

لە چالاکییەکەدا بۆ سڵاوکردن لە ڕاپەڕینی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکان دەیان ژن قژیان بڕی و پەچەکانیان سووتاند.

چالاکییەکی هاوشێوە بە بەشداریی هاووڵاتییانی گەلانی جیاواز لە ماربورگ ڕێکخرا.

لە شاری گرازی نەمسا کاتژمێر ١٦:٠٠ کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە هاوپتڵاتز کۆبوونەوە و بە ڕێکخستنی چالاکییەک کوشتنی ژینا ئەمینییان شەرمەزارکرد.

ژ.ت