لە سویسرا کەمپەینی دژی قەدەغەی سەر پەکەکە خێراتر کرا

کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"، کە لە ناوەندی شارەکانی سویسرا بەردەوامە و ژمارەی ئیمزا کۆکراوەکان گەیشتووەتە ٥ هەزار ئیمزا.

کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە سویسرا خێراتر دەکرێت. دوێنێ گەنجانی کورد لە چوارچێوەی ئەو کەمپەینەدا ستاندیان بۆ کۆکردنەوەى ئیمزا لە شاری زوریخی سویسر دانا.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە گۆڕەپانی ستاوفەر ئیمزایان کۆکردەوە و زانیارییان لەبارەی ناوەڕۆکی کەمپەینەکە بۆ سویسرییەکان خستەڕوو.

لەکۆتایی هەفتەدا لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندەکانی کۆمەڵگەی کوردی، ئەنجوومەنەکانی ژنان و لاوانەوە لە چەندین ناوەندی وڵاتی سویسرا ستاند بۆ کۆکردنەوەى ئیمزا دادەنرێت.

، پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ماڵان بکرێت و کەمپینەکە فراوانتر دەکرێت و بە سەرتاسەری وڵاتەکەدا بڵاو دەبێتەوە.

ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی بەشداریی لە کەمپەینەکەدا کردووە

تیاگۆ برانکینۆ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاری ڤیڤی لە کانتۆنی ڤاودیی فەرەنسی زمانی سویسرا، لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا  دەیان ئیمزای لە حزبەکەی و دەورووبەری خۆی کۆکردۆتەوە.

برانکینۆ خۆی بە چالاکوانێکی ژینگەیی دەناسێنێت و ئەندامی پارتی بەرخوادانی یەکێتیی چەپ (Ensemble a Gaûche Resîstans)ە.

"پێویستە پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد بکرێت"

برانکینۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وتی: " پێویستە پەکەکە وەک بزووتنەوەیەکی گەل و چینە چەوساوە و بندەستەکان لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت".

برانکینۆ ڕایگەیاند، نزیکەی ٣ ساڵە کورد و تێکۆشانی گەلی کورد دەناسێت و راشیگەیاند: "پێویستە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و هەموو گەلانی چەوساوە لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، دامەزراوە کارامە نێونەتەوەییەکانەوە بەیاسایی بکرێت. ئیمە تێکۆشان و خەباتی چینایەتیی گەلان و ژیانی لایەنەکان لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بە پێویستییەکی زۆر گرنگ دەزانین. لەبەر ئەوەش دەبێت پەکەکە وەک بزووتنەوەیەکی گەل لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت".

ژ.ت