لە ئانتالیا ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران

لە میانی ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوکردنی سیاسی کە لە ئانتالیا بەڕێوەچوو ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاو و قڕکردنی سیاسیدا کە داواکاری گشتیی کۆماری کۆماریی ئانتالیا دەستیپێکردووە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەڵکوترایە سەر زۆر ماڵ.

راگەیەندرا کە بە بانگەشەی "پارە کۆکردنەوە بۆ ئەو زیندانیانەی بەهۆی ئەندامبوون لە رێکخراوە چەپەکان زیندانی کراون" بڕیار بۆ دەستگیرکردنی ٢١ کەس دەرچووە.

لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا کە فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە ئەنجامیدا، دەوترێت کە ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکراون.

هـ . ب