لە ئەڵمانیا مانگرتن مێژوویی: هاتوچۆ راگیرا

لە ئەڵمانیا مانگرتنی سەندیکاکان بەردەوامە. مانگرتنەکە کاریگەریەکی زۆری لەسەر سێکتەری هاتوچۆ داناوە.

سەندیکاکانی کرێکاری پێشەنگایەتی مانگرتنەکە دەکەن. سەندیکاکان داوا دەکەن موچەی کرێکاران و کارمەندان ١٠٪ زیاد بکرێت. بەگوێرەی کۆمپانیای داوچ بەهن کە تایبەتە بە رێگەی ئاسان، لە هەموو وڵات گەشتی شەمەندەفەر و هێڵی هەرێمیەکان راگیراون.

چەندین فڕۆکەخانە گەشتەکانیان راگرت. لەنێوانیاندا فڕۆکەخانەی گەورەکانی فرانکفورت و مونیخیش هەن.

لە هەمان کاتدا، سێکتەرەکانی هاتوچۆی دەریایی، کۆمپانیاکانی ئۆتۆبۆس و گواستنەوەی هەرێمیش دەستیان بە مانگرتن کردووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش کۆمپانیای (ئی جی ڤی) تایبەت بە ریگەی ئاسن کە ٣٠ هەزار کارمەندی هەیە، کارەکانی راگرتووە.

ف.ق