لە ئۆسلۆ بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێرانکرا

لە ئۆسلۆ پژاک و کژار چالاکی هاوبەشیان ئەنجامدا و بانگەوازیان لە گەلی کورد کرد کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران بایکۆت بکەن.

لە ئۆسلۆی پایتەختی نەوریج ئەندامانی پژاک و کژار لە بەردەم کۆنسۆلخانەی ئێران چالاکیان ئەنجامدا و بانگەوازیان بۆ بایکۆتکردنی هەلبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران کرد.

لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوەی پژاک لەبارەی بایکۆتکردنی هەڵبژارانەکان خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە ئەم هەڵبژارتنە هیچ خێرێکی بۆ گەلانی ئێران نییە و مافە سەرەتاییە دیموکراتیەکانی گەلی کورد دەستەبەر ناکات.

لە چالاکیەکەدا هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و هاوکاری پەدەکە بۆ داگیرکەران شەرمەزارکرا.

ف.ق