لە ئەستەنبوڵ جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا

لە ئەستەنبوڵ بە بۆنەی ١٥ئایار جەژنی زمانی کوردی بە سەدان کەس ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە پەیامەکاندا باسی ئەوەکرا کە پێویستە زمانی کوردی لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیاندا بەکاربهێنرێت.

ناوەندی کەلتوری میزۆپۆتامیا و کۆمەڵەی لێکۆلینەوەی کوردی، ١٥ی ئایار جەژنی زمانی کوردی لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ پیرۆزکرا. لەگەڵ زولەیخا گولوم پەرلەمانتاری هەدەپە بە سەدان کەس ڕێپێوانیان ئەنجامدا. گەل لەبەردەم باڵەخانەی هەدپە کۆبووەوە و دەفیان ژەنی و هەڵپەڕکێیان کرد. لە ڕێپیوانەکەدا گەل جلوبەرگی کوردی لەبەرکرد. بێوەستان دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بێ زمان ژیان نابێت' و ' بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' وترایەوە. گەل بە هەڵگرتنی پانکارتی ' پیویستە زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی و پەروەردە' بەرەو گۆڕەپانی ئەسەنیورت ڕێپیوانیان ئەنجامدا. دایکان بە جلوبەرگی نەتەوەیی بەشداریان کرد.

'پێویستە زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی و پەروەردە'

رەمزیە ئاسلان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆلینەوەی کورد رایگەیاند، ١٥ی ئایار جگە لە جەژنی زمانی کوردی، رۆژی ماف و ئازادیە. ئاسلان، بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر زمانی دایکی بەبیرهێنایەوە و وتی، لەگەڵ ئەوەی بڕیار هەیە، هیزە سەردەستەکان زمانی دایکی ملیۆنان کورد قەدەغە دەکەن و وتی، " کورد نزیکەی سەد ساڵە بۆ زمانی خۆیان تێدەکۆشن. گەلی کورد چەندین ساڵە هەوڵ دەدەن زمان و کەلتوری خۆیان زیندوو بهێڵنەوە. تێکۆشانی زمان و ناسمەی جەلادەت و هەڤاڵانی، ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ پێشەنگایەتیان کرد و ئەمڕۆش بەردەوانە. پێویستە زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی و پەروەردە."

' ئێمە زمانی دێرینی خۆمان زیندوو بکەینەوە'

ئەیوب سوباشی هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆلینەوەی کوردیش باسی ئەوەی کرد کە تێکۆشانی کورد بۆ زمانی خۆیان شۆڕشە و وتی، " ئەم شۆڕشە لە شۆڕشەکانی دیکەی جیهان زۆر گرنگترە. ئەم شۆڕشە، شۆڕشمی زمان و کەلتوریە. تاوەکو پێگەیەک بۆ زمانی کوردی دروست نەبێت، زمانی کوردی نەبێتە زمانی پەروەردە، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. ئێمە زمانی دێرینی خۆمان زیندوو دەکەینەوە. زمانی ئێمە لەدەست بچێت، دوارۆژمان لەدەست دەچێت. بۆیە، پێویستە سەرەتا گەلەکەمان، هەموو دەزگا و رێکخستنەکان زمانی کوردی بە هەموو شێوەیەک بەکاربهێنن."

ئینگلیزی و زۆر زمانی دیکە ئازادن، بەڵام کوردی قەدەغەیە

فەرهاد ئەنجۆ هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەستەنبوڵیش ئاماژەی بە سیاسەتی تواندنەوە کرد و وتی، " لەگەڵ هەموو قەدەغە و ئاستەنگیەکان، گەل دەستی لە زمانی خۆی هەڵنەگرت. ئەمڕۆ دەسەڵات زمانی ٣٠ ملیۆن کورد قەدەغە کردووە، بەڵام ئینگلیزی و زۆر زمانی دیکە ئازادە. ئەوەش بەهۆی دوژمنایەتی دژی کوردە. ئەم گەلە بە زمانی خۆی دەناسرێت. من لێرەوە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەم، خاوەنداری لە زمانمان بکەین. زمانی ئێمە هەبوون و ناسنامەی ئێمەیە.
ف.ق