لە ئەسینا یادی بێریتان کرایەوە

لە ئەسینای پایتەختی یونان یادی بێریتان (گوڵناز کاراتاش) گەریلای پەکەکە کرایەوە.

لە شاروچکەی لاڤریۆی سەر بە ئەسینای پایتەختی یونان یادی بێریتان (گوڵناز کاراتاش) گەریلای پەکەکە و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە.

یادەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی شەهید خەلیل ئۆیسال داغ سازکرا.

یادەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری قسەکرا. لە قسەکردنەکاندا باسی بەرخۆدانی بێریتان و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە. دواتر شیعر خوێندرانەوە.

دوای قسەکردن و خوەندی شیعر لەبارەی تێکۆشانی و ژیانی بێریتان بەڵگە فیلمێک نمایشکرا. مەراسیمەکە بە دروشمی 'شەهید نامرن و بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.

ف.ق