لە ئیزمیر ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: زۆر کەس دەستگیرکران

لە ئیزمیر پۆلیسی تورک دەستی بە ئۆپراسیۆنی سیاسی کرد و زۆر کەسیان دەستگیر کرد.

لە ئیزمیر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر زۆر ماڵ.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا، گولیزار سانجاک، حسێن چەلەبی، ساڵح مەنتاش، جیهان مەنتاش، ئۆغور نارین، ئەرداڵ گەزیجی و زۆر کەسی دیکە دەستگیرکران.

دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیزمیر لە ناوچەی چانکای پارێزگاکە گواسترانەوە.

ف.ق