'لەدژی ئیمپریالیزم دادپەروەری بۆ گەلان و کەشوهەوا'

کۆبونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە شاری جنێڤی سویسرا بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە شاری جنێفی سویسرا کۆبونەوە. ئەو کۆبونەوەیە بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، رێکخستنەکانی کۆچبەران و و ژمارەیەکی زۆر سیاسەتمەداری سویستی بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. چالاکوانان لەدژی سیاسەتی شەڕی هێزە ئیمپریالیستەکان بۆ گەلان داوایان کرد کە بناغەی ئاشتی بخوڵقێنرێێت و لەدژی قەیرانی کەشوهەواش داوای دادپەروەریکرا.

کووردستانیانیش لە جنێف لە هەڵگرتنی وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

لە قسەکردنەکاندا لەسەرناوی کوردستانیان، لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان بۆ رێگریکردنی لە قرکردن بانگەوازیکرا.

قسەکەران رایانگەیاند کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە دەستی هێزە ئیمپریالیستەکان دەستگیرکراوە و وتیان، "پێویستە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵبگیرێت و بە زوترین کات ئازاد بکرێت."

ف.ق