لەکەنەدا کۆمەڵکوژییەکەى قۆنیا ئیدانە کرا

لە قۆنیا ٧ ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکەوە کۆمەڵکوژکران، ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

کوردستانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان و ٧ کورد، کە لە قۆنیا لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکەوە کۆمەڵکوژکران، چالاکییەکیان رێکخست و چالاکییەکەیان بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "ئازادی بۆ کوردستان"، "تورکیا کوردان دەکوژێت" ، "بە دڵنیاییەوە بکوژ ئەردۆغانە" و "بژی ئازادیی کوردان".

گەل لە نۆرس یۆرک سیڤیک سێنتراڵ کۆبوونەوە و لەسەر وێنەى ئەو کەسانەى کۆمەڵکوژکرابوون لەبارەی کۆمەڵکوژکردنەکەیانەوە بابەت نووسرابوو و ئەو وێنانەیان بەسەر گەل دا دابەشکرد. هەروەها لە راگەیاندراوەکاندا باس لە هێرشە پاکتاوکارییەکان کرا.

ژ.ت