'لیستی کاتی کاندیدەکان' لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە

لیستی کاتی کاندیدەکان، کە ناوی ٤ کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا تێدایە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و گشتیی تورکیا و باکوری کوردستان لە ١٤ی ئایار بەڕێوەدەچێت. ڕۆژنامەی فەرمی 'لیستی کاتیی کاندیدەکان' ی بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکردۆتەوە.

پاڵێوراوی هاوپەیمانی میلەت کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپەیە و هەروەها موحەڕەم ئینجە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە و سینان ئۆگان لە لیستەکەدان.

ژ.ت