نەورۆز لە بۆلۆنیای ئیتالیا پیرۆزکرا

لە شاری بۆلۆنیای ئیتالیا نەورۆز بە چالاکیەک پیرۆزکرا.

پیرۆزبایی نەورۆز لە بۆلۆنیای ئیتالیا بە پشتیوانی تۆڕی پشتیوانیی کوردستان (ڕێتێ کوردستان ئیمیلیا ڕۆماگنا)، یا بەستا، لاباس، تی پی ئۆ و رێت ژن بۆلۆنیا بەڕێوەچوو.

سەدان کورد و ئیتاڵی بەشداری پیرۆزباییەکە بوون.

لە پیرۆزباییەکەدا، پۆستەرێکی گەورە، کە لەسەری نوسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان، بژی نەورۆز" بەرزکرابوویەوە. هونەرمەندی کورد ئاشتی عەبدۆ کۆنسێرتێکی پێشکەش کرد.

هەروەها داهاتی پیرۆزباییەکە بۆ ئەوەی بگاتە دەستی قوربانیانی بومەلەرزەکە ڕادەستی مانگی سووری کوردستان کرا.

ژ.ت