نەورۆز لە شارەکانی ئەمستردام و گێنت پیرۆزکرا

نەورۆز لە شاری ئەمستردام پایتەختی هۆڵەندا و لە شاری گێنت لە بەلجیکا پیرۆزکرا.

ئەمستردام

کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان لیدسپلین لە ناوەندی شاری ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا کۆبوونەوە و نەورۆزیان پیرۆزکرد.

سەرەڕای بارانباری زۆر هەر ئاگری نەورۆز کرایەوە و هەڵپەڕکێ و گۆڤەندیش گێڕدرا.

ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان بەشداری پیرۆزباییەکە ببوون و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بە بەردەوامی دەوترایەوە.

گێنت

کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیدا لە شاری گینت بەلجیکا ئاگری نەورۆزیان کردەوە. جەماوەری گەل کاتژمێر ١٩:٠٠ کۆبوونەوە و لە دەوری ئاگری نەورۆزدا گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان کرد.

بە ناوی پەیەدە و ناڤ بەل-ەوە وتە پێشکەشکران. ئینتەرناسیۆنالیستەکانی گروپی کۆنگرەی ڕۆژئاواش بەشداری پیرۆزباییەکە بوون. لە پیرۆزباییەکەدا هونەرمەندی تەڤچاند خەلیل سادقی هونەری خۆی پێشکەش کرد.

ژ.ت