نەورۆزی ئەستەنبوڵ: ئاییندەیەکەی ئازاد بنیات دەنێین

لە نەورۆزی ئەستەنبوڵدا سیاسەتی شەڕ و گۆەگیری ئیمڕالی شەرمەزارکران و راگەیەندرا کە ئاییندەیەکی رۆناک و ئازاد بنیات دەنێن.

نەورۆزی گەوتە ٢٠٢٣ لە ئەستەنبوڵ لە گۆڕەپانی یەنیکاپی بەردەوامە. دایکانی ئاشتی ئاگری نەورۆزیان کردەوە و لە دەوری ئاگری نەورۆز، دروشمی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان وتەوە. هێزەکانی رەنج، ئاشتی و دیموکراسی هاتنە بەرامبەر گەل و راگەیەندراوی نەورۆزیان خوێندەوە. راگەیەندراوەکە بە کوردی لەلایەن تورکان ئاشچی و بە تورکی لەلایەن مەسعود میکەوە خوێندرانەوە.

لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا هاتببوو:

لەدژی زۆردەستی کاپیتالیتس

بۆ برایەتی گەلان و یەکێتی رەنجدەران

بۆ ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی!

خوشک و براکان، دۆست و هەڤاڵان، ئەمڕۆ ئێوە گۆڕەپانی ەنورۆزی ئەستەنبوڵیان پڕ کردووتەوە. من لەسەر ناوی هێزەکان رەنج، ئاشتی و دیموکراسی، بەڕێزەوە سڵاوتان لێدەکەم.

ئێمە نەورۆزی ئەمسال بە غەمگینی پێشوازی دەکەین. ئێمە پرسە و توورەیی خۆمان لەگەڵ نەورۆز یەکدەخەین. بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە مەرشم وێرانکاریەکی زۆر گەورەی لێکەوتەوە. شارەکانمان گوندەکانمان گۆڕەپانەکانی ژیانمان وێران بوون. بە دەیان هەزار کەسمان لەدەستدا. بە سەدان هەزار کەسمان بریندار بوون. کاریگەریان لەسەر بوو و لە کۆڵانەکا مانەوە. بۆیەش ئێش و تووڕەیی ئێمە زۆر گەورەیە. جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە گەلانمان دەکەین هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ بۆ هاوڵاتیانمان گوڕ دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " هۆکاری گەورەبوونی کارەساتەکە سیستمی دواکەوتوو و کاپیتالیستی ئاکەپە و مەهەپەیە. بە سیاسەتی ویرانکە و رانتخۆر ئەم ئەنجامەیان بەسەر گەلەکەماندا هێنا. بە سیاسەتی چیمەنتۆ و یاسای لێبۆردنی نیشتەجێبوون کە شارەکانمان لەبەرامبەر بومەلەرزە بە باشی دروست نەکران، تاوانی وێرانکردنیان ئەنجامدا."

لە راگەیەندراوەکەدا باسی سیاسەتی گۆشەگیری ئاکەپە و مەهەپەکرا و وترا، " ئاکەپە و مەهەپە بە سیاسەتی گۆشەگیری، یەکێتی کۆمەڵایەتی، وەبەرهێنانی پێکەوەیی ئاشتی و برایەتیان کردووەتە ئامانج. سیاسەتی گۆشەگیری لە زیندانی ئیمڕالی دەستی پێکرد و لە هەموو زیندانەکان و لەنێو کۆمەڵگادا بڵاوکرایەوە. دەیانەوێت بەم شێوەیە تەمەنیان درێژ بکەن و وڵات بە ترس و فشار بەڕێوە ببەن. وەستانەوە لەدژی گۆشەگیری پاراستنی ژیان، پاراستنی کۆمەڵگا و پێشکێشکردنی دەرفەتە بۆ دیموکراسی وەڵات."

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەداهاتبوو، " وڵاتمان بۆ بەهاکانی مرۆڤایەتی، بۆ رۆناکی، برایەتی و پێکەوەژیان لەدژی زوڵم، زۆردەستی، تاریکی، دوژمنایەتی و دواکەوتوویی بە سەرهەڵدانی گەورە گەمارۆی فاشیزم دەشکێنێت، دواکەوتووەکان هەنگاو بەرەو دواوە دەنێن و چەرخی رەنجخۆرەکان پارچە پارچە دەبێت. ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا لەدژی رژێمی یەک پیاو، فاشیزم و کاپیتالیست، شەڕی ئازادی، یەکسانی و برایەتی دەکەین. ئێمە بە دوارۆژی رۆناک لەدژی زوحاکەکان بە شێوازی کاوەی ئاسنگەر بەرخۆدان دەکەین.وڵاتێکی ئازاد، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد و جیهانەک ئازاد بە رۆحی نەورۆز بنیات دەنێین. بەم رۆحەوە نەورۆزی هەموو گەل و رەنجدەران پیرۆز بێت."

ف.ق