پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ دەستی بە کەمپەینی هەڵبژاردنەکان کرد

پارتی چەپی سەوز یەکەمین ستاندی هەڵبژاردنی لە گۆڕەپانی ئەسکەلەی کادکۆی ئەستەنبوڵ دانا.

پارتی چەپی سەوز کەمپەینی هەڵبژاردنی خۆی بە دانانی ستاند لە گۆڕەپانی ئەسکەلەی ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ دەست پێکرد. ستاندەکە بە بەشداری موسا پیرئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپە دانرا. پۆلیس هەوڵیاندا ئاستەنگی دروست بکەن. گەل دەستوەردانی پۆلیسی شەرمەزار کرد.

کۆرای تورکایی هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز، بانگەوازی لە چاودێرانی سەر سندوقەکانی دەنگدان کرد. موسا پیرئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپەش قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەوان ئەم جارە بە ناوی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن و وتی، " بە داخستنی پارتەکان و دەستگیرکردنی پەرلەمانتار و هاوسەرۆکانمان وەها دەزانن دەتوانن رێگری لە تێکۆشانمان بکەن. هەدەپە، باڵەخانەیەک نییە، سندوقێک نییە کە دابخرێت، هەدەپە گەلە، هەدەپە تێکۆشان و ئیرادەی گەلە."

پیرئۆغلۆ وڵامی ئەردۆغانی دایەوە کە بەهۆی ئەوەی خەڵکی لە بومەلەرزەدا پشتگوێ خست و داوای لێخۆشبوونی کرد و باسی ئەوەی کرد کە گەردنی ئازا ناکەن و لێپێچینەوە دەکەن و وتی، " کوشت و دەسەڵاتەکەی دەڕوخێنن و سەردەکەوین."

ف.ق