پارتی چەپی سەوز سبەینێ بەیاننامەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

پارتی چەپی سەوز سبەینێ بەیاننامەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات. پارتەکە دوای ئاشکراکردنی بەیاننامەکە دروشم و گۆرانی هەڵبژاردن بە زمانەکانی کوردی و تورکی دەناسێنێت.

پارتی چەپی سەوز کە بڕیارە پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەسەر لیستەکانی ئەوان بچێتە هەڵبژاردنەوە، سبەینێ بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی ئاشکرا دەکات. بەیاننامەکە سبەینێ لە هۆتێلێک لە ئەنقەرە رادەگەیەندرێت.

هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجاریش بەشداری کۆبوونەوەکە دەبن و وتەیان دەبێت. پێسبینی دەکرێت کە هاوسەرۆکانی هەدەپە روونی بکەنەوە کە بۆچی لە لیستی پارتی چەپی سەوزدا دەچنە هەڵبژاردنەوە.

بەیاننامەکە لە لایەن هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلیچگون ئوچار و ئیبراهیم ئاکنەوە ئاشکرا بکرێت. دوای ئاشکراکردنی بەیاننامەکە دروشمەکەش رادەگەیەنرێت و لەهەمان کات گۆرانی پارتەکە بۆ هەڵبژاردن کە بە زمانی کوردی و تورکییە دەناسێنرێت.

هـ . ب