پارتی چەپی سەوز و هەدەپە راگەیەندراوی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەنەوە

پارتی چەپی سەوز و هەدەپە، لە ٣٠ی ئازاردا، راگەیەندراوی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکەن. لە ٢ی نیساندا راگەیەندراوی هەڵبژاردنەکانی ژنان ئاشکرا دەکرێت.

پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە ٣٠ی ئازاردا راگەیەندراوی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکەن. بە واژۆی چیدەم ئوچار و ئیبراهیم ئاکن هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە، بانگهێشتنامە بۆ کۆنفڕانسی ئاشکرا کردنی راگەیەندراوی هەڵبژاردن بۆ پارتە سیاسیەکان، رێکخراوە مەدەنی و کارمەندان و کەسایەتیەکان نێردرا.

ئاهەنگی ئاشکراکردنی راگەیەندراوی هەڵبژاردن واتە دەستپێکردنی خەباتی گەڵبژاردن لە ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت و دروشم و گۆرانی هەڵبژاردن دەناسرێت.

پارتی چەپی سەوز و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، ٢ی نیسان، راگەیەندراوی هەڵبژاردنی ژنان ئاشکرا دەکەن.

ف.ق