پارێزەران داواکاریان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان پێشکەش کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئەسرین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داواکاریان پێشکەش کرد.

رێزان ساریجا، رازیە ئوزتورک، عمران ئەمەکچی و فایەق ئوزگور ئەڕوڵ پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن بکەن کە لەژێر گۆشەگیریەکی قورسدایە، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی کرد.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە نییە.

ف.ق