پارێزەران داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کرد

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەم هەفتەیەدا دوو جار داواکارییان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکانیان ئەنجام بدەن.

پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئویساڵ، مەزڵوم دینچ و چەنگیز یورەکلی داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ موەکیلەکانیان و عەبدوڵا ئۆجالان دا کرد، کە ماوەی ١٨ مانگە هیچ زانیارییەکیان لەسەر ژیان و ئاسایشیان بەدەست نەگەیشتووە.

پارێزەران سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتیی فەرمانگەی سزاکانی ئیمراڵی کرد.

پارێزەران داوا دەکەن هەفتەی دوو جار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کۆببنەوە، بەڵام داواکارییەکان بۆ کۆبوونەوەکان و چاوپێکەوتنەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک وەڵامیان نادرێتەوە. لەچەند حاڵەتێکدا و لە دوای چەند مانگێک پارێزەران ئاگادار دەکرێنەوە، کە بەهۆکاری سزای دیسپلینی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد، ڕێگا بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن نادرێت.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١دا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای  قسەی کرد، بەڵام مەهمەتی ئۆجالان ڕایگەیاند، لە دوای چەند خولەکێک و لە کاتی قسەکردندا پەیوەندییە تەلەفونییەکە پچڕێنراوە.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێزان ساریجا، نەورۆز ئویسال لە ٢  ٢٢ی ئایار، لە ١٢ و ١٨ی حۆزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیان لەگەڵ موەکیلەکانیان کۆببنەوە. لەو کاتەوە رێگری لە کۆبوونەوەی پارێزەران لەگەڵ موەکیلەکانیان دەککرێت.

ژ.ت