پەکەکە: خاوەنداری لە یادی فەرماندەی گەورەمان فازیل بۆتان دەکەین

پەکەکە ڕایگەیاند، یەکێک لە پێشەنگانی بزووتنەوەی ئازادی و تێکۆشانی گەریلایی فازیل بۆتان شەهید بووە. پەکەکە ڕاشیگەیاند: "ئێمە وەک هەڤاڵێک یادی دەکەینەوە، کە هەموو خانەکانی جەستەی پەیوەستی راستیی رێبەرایەتی، تێکۆشان، شەڕی گەریلا و پەکەکەوە بوو".

کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بەبۆنەی شەهیدبوونی فازیل بۆتان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "فازیل بۆتان لە ساڵی ١٩٨٨ بەشداری بزووتنەوەی ئازادی بوو، لە ساڵی ٢٠١٢دا لە بەرەی پێشەوەی شەڕی دژ بە داعش دا بوو، لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ڕووداوێکدا برینداربوو، بۆ چارەسەری ڕەوانەی ئەوروپا کرا و لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دا شەهید بوو.

ڕۆڵێکی گەورەی لە بەرەوپێشبردنی سوپای گەریلادا هەبوو

شەهیدی گەورەمان فازیل بۆتان دوای بەشداربون بۆ ناو ریزەکانی حیزبەکەمان، بە یەک بە یەکی خانەکانیەوە پەیوەستی ڕاستی ڕێبەرایەتی، تێکۆشان، شەڕی گەریلایی و حیزبەکەمان بوو. لە هەموو بستە خاکێکی کوردستاندا گەریلایی کرد. وەک فەرماندەیەکی بەرپرسیار ئەرکەکانی بە سەرکەوتوییەوە ئەنجام دەدا و پێشکەوتنی گەورەی ئافراند. بە لێهاتویی خۆی ڕۆڵێکی گەورەی لە بەرەوپێشبردنی سوپای گەریلادا هەبوو. بە تاکتیکە بێ هاوتاکانی گەریلایی گورزی قورسی لە دوژمن دەدا، تاوەکو کۆتایی بەو گوشار و کۆیلەیەتییە بهێنێت، کە سەردان ساڵە بەسەر گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسدا سەپێنراوە.

لە گابار گورزی قورسی لە دوژمن دا

هاوڕێ فازیل بۆتان ساڵی ١٩٦٨ لە دامێنی چیای جودی لە بۆتان لە ناو عەشیرەتی گێتە لە دایکبوو. فەرماندەی بە هەیبەت و شکۆمەند هاوڕێ فازیل بە پەیوەندیی قوڵی کۆمەڵایەتی، جوانی و پاکی، بە هۆشمەندیی وڵاتپارێزیی قوڵەوە ڕێبازی حیزبەکەمانی قبوڵ کرد و لە ساڵی ١٩٨٨ دا لە بۆتان بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. ماوەی ٢ ساڵ لە جودی مایەوە. بە ئەزمونی زۆر و توانایی زۆرەوە لە ساڵی ١٩٩٠ دا لە گابار گورزی قورسی لە دوژمن دا، لە دامەزراندنی هێزی گەڕۆک دا بووە پێشەنگ.

لە ساڵی ١٩٩٣ دا بۆ کامڵترکردنی توانای کردارییە سەربازیەکانی، پەروەدەی ئایدۆلۆژی و تیۆری ڕۆیشت بۆ گۆڕەپانی ڕێبەرایەتی.

لە ساڵی ١٩٩٤دا لەگەڵ هەڤاڵ شەهید ساکینە جانسز و ئەڤین گۆیی لە بەستا فەرماندەیی هێزی گەڕۆکیان دەکرد. لەو ساڵانەدا گورزی زۆر گەورە و کاریگەریان لە دوژمن دا.

ساڵی ١٩٩٧ جارێکیتر ڕۆیشت بۆ گۆڕەپانی ڕێبەرایەتی و هاوکات لەگەڵ پەروەدەی ئایدۆلۆژی، قورسایی خستە سەر قوڵبوونەوەی تەواو.

لە ساڵی ١٩٩٨ دا لە گۆڕەپانی کاتۆ ژیرکا و شاخێ فەرماندەیی گەریلای کرد. هەم لە ناو گەریلادا و هەم لە ناو گەل دا وەک فەرماندەیەکی نمونەیی پەکەکە دەناسرا و ناوبانگی بڵاوببویەوە. خۆشەویستی گەل و گەریلا بوو، لە شەڕ و چالاکییەکانیدا ببوە نمونەی پڕ لە ورە و ئازایەتی بۆ گەلەکەمان.

لە دوای کشانەوە بۆ ماوەیەک لە بۆتان مایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٠ دا لە قەندیل و خواکورک بە ئەرکی فەرماندەیی هەستا.

بە دەستپێکردنی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ لە بۆتان بوو بە فەماندە و لە ئاستی ستراتیژیدا ئەرکەکانی خۆی بەجێهێنا. لە هێرشی دەوڵەتی تورک دا بۆ سەر زاپ، هاوڕێ فازیل وەک فەرماندەی بەرە بەشداریی لە شەڕدا کرد. لە بەرەی زاپ دا بە تاکتیک  ستراتیژیی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا لە ماوەی شەڕی ٩ رۆژەدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە لە شکستدانی سوپای تورک دا ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگی لە زاپ گێڕا.

هەروەها لە دروستکردن و پاراستنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا ڕۆڵێکی سەرەکیی گێڕا.

لە دوای ئەوەی بووە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی بڕیارگەی ناوەندی و دەستەی فەرماندەیی هەپەگە، ئەرکەکانی خۆی لە  قەندیل بە ئەنجام دەگەیاند.

لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوا بەشداریی شەڕی بەرەنگاریی دژ بە داعشی کرد.

لە ساڵی ٢٠١٥دا لە کاتی پیرۆزبایکردنی نەورۆزدا لە ڕووداوێکدا بە سەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەر گەیندرایە ئەوروپا، بەڵام بە داخەوە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا چووە ریزی کاروانی شەهیدە نەمرەکانمانەوە.

بە دڵنیاییەوە خاوەنداری و پشتیوانی لە ئامانجەکانی دەکەین

حیزبەکەمان ٢١ی ئازار ڕۆژی چالاکیی گەورەی فیدایانەی هاوڕێی مەزڵوم دۆغان کاوەی هاوچەرخ تاوەکو ٢٨ی ئازار ڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەی گەورەی گەریلا هەڤاڵ مەعسوم کورکماز بە هەفتەی قارەمانی ناساندووە و پیرۆز دەکات. لەم هەفتەیەدا ئێمە شەهادەتی فەرماندە گەورە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەکەمان هەڤاڵ فازیل بۆتان ڕادەگەیەنین. هاوکات بەڵێن و پەیمانی ئەوە دەدەین، کە بە پێداگرییەوە خاوەنداری لە ئامانجەکانی دەکەین. جارێکی تر دووبارەی دەکەینەوە، ئەو سوێندە شەرەفمەندانەیە، کە بەوانمان داوە، هەرگیز پێشێلی ناکەین. بە پێی بەڵێن و پەیمانەکەمان دەبینە شمشێری تیژی تۆڵەسەندنەوەی مەزڵوم دۆغان، مەعسوم کۆرکماز، هەڤاڵ فازیل و هەموو شەهیدانی ترمان، ئێمە ئەو بەڵێنەی خۆمان بە جێدەهێنین و جارێکی تر ئەم بەڵێنە بە گەلەکەمان و گەلانی جیهان دەدەین".

ژ.ت