' پێویستە سی پی تی و تورکیا راپۆرتی ئیمڕالی و زیندانەکان ئاشکرا بکەن'

شاندی نێودەوڵەتی دژی گۆشەگیری لە رۆما کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا. شاندەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک خاڵی سییەمی دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای پێشێل کردووە و وتی، " پیویستە سی پی تی و تورکیا راپۆرتی ئیمڕالی ئاشکرا بکەن."

شاندی نێودەوڵەتی دژی گۆشەگیری کە دوای ئەوەی ٢٤- ٢٩ لە ئامەد و ئەستەنبوڵ لەگەڵ، پارتە سیاسیەکان، سەندیکاکانی پارێزەران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چاوپێکەوتنیی کرد، لەگەڵ نوسینگەی زانیاری کوردستان لە فیدراسیۆنی راگەیاندنی ئیتاڵیا لە رۆما کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

سەرەتا بەرپرسانی نووسینگەکە قسەیان کرد. بەرپرسانی نووسینگەی زانیاری کوردستان لەبارەی دۆخی رێبەری گەلی کورد و ٣ زیندانی دیکە لە ئیمڕالی کە ٢٣ مانگ زانیاریان لەسەر بڵاونەکراوەتەوە، هەڵسەنگاندیان کرد. دواتر ئەندامانی شاندی چاودێری بۆچوونەکانیان دەربڕی.

هیرتا مەنیتی ئەندامی CRED-GIGI رایگەیاند، کێشەی سەرەکی سیستمی یاسایی ئەوەیە کە دادگا سەربەخۆ نییە. باسی بۆچوونەکانی لەبارەی فراوانکردنی مۆدێلی ئیمڕالی لە زیندانەکانی تورکیا کرد.

خاڵی سێیەمی DMME پێشێل دەکرێت

فرانجیسکا تراساتی ئەڤۆجاتیسا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری Potere al Popolo بەبیریهێنایەوە کە یاسای نێودەوڵەتی سیستمی گۆشەگیری لە ١٥ رۆژ زیاتر قەدەغە کردووە و وتی، " کاتێک ئەو یاسایە و مۆدێکی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان بەراورد دەکرێت، دەبینرێت کە دەوڵەتی تورک ٢٤ ساڵە خاڵی سێیەمی دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پێشێل دەکات.

' سی پی تی و دەوڵەتی تورک پێویستە راپۆرتی ئیمڕالی و زیندانەکانی تورکیا ئاشکرا بکەن

میشێلا ئاریکال ئەندامی CRED-GIGI رایگەیاند، سی پی تی هیچ کاتێک راپۆرتی خۆی لەبارەی زیندانەکانی تورکیا و بە تایبەتی ئیمڕالی ئاشکرا نەکردووە و ئاماژەی بەوەدا کە سی پی تی ڤیتۆی هەیە و دەتوانێت راپۆرتەکە بڵاوبکاتەوە و بۆیەش پێویستە بە زوترین کات راپۆرتەکە ئاشکرا بکات.

' گۆشەگیری لەسەر هەموو گەلی کوردە '

فابریزیۆ دی سانجتیس سکرتێری نەتەوەیی کۆمەڵەی پارتیزانی نەتەوەیی ئیتاڵیاش وتی، بەر لە هەموو شتێک پێویستە هەموومان لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێبکۆشین. لەبەرئەوەی گۆشەگیری لەسەر هەموو گەلی کوردە و بەکارهینانی چەکی کیمایی دژی گەلی کورد شەرمەزار کرد و بانگەوازی کرد کە رێگە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نەدرێت. هەروەها باسی کوشتنی تاهیر ئەلچی و وێرانکردنی ناوچەی سوری ئامەد کرد.

کاسیمۆ ئەلڤارۆ پارێزەری پرۆژەی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەوان لەبەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر زیندانیانی سیاسی و خانەوادەی شەهیدان شۆک بوون و باسی ئەر تەرمانەی کرد کە لە کیسەکاندا رادەستی خانەوادەکانیان دەکرێتەوە. ئەلڤارۆ وتی، " لە دانیشتنی دادگادا، خۆڵەمێشی کوڕێک رادەستی دایکی کرایەوە."

لەبارەی بەتاڵکردنی دۆسیەکان کۆنفڕانس ئەنجام دەدرێن

کاساری ئەنتییتۆماسۆ نوێنەری یەکێتی پارێزەرانی دیموکراتیش بەبیریهێنایەوە کە زۆر ئەندامی بئوریست دیمۆکراسی ژمارەیەکی زۆر لە پارێزەران کە چاودێری سکاڵا سیاسیەکان دەکەن، قەدەغەی گەشتی دەرەوەیان بەسەردا سەپێندراوە.

باسی ئەوەشی کرد کە بۆ بەتاڵکردنی دۆسیەکان لە ماوەیەکی نزیکدا کۆنفڕانس ئەنجام دەدەن و وتی، " پێویستە فشار لەسەر تورکیا دروست بکرێت کە راپۆرتی ئیمڕالی و زیندانەکانی دیکە ئاشکرا بکات و کۆنسەی ئەوروپا دەستوەردان بکات و دەست بە کەمپین بکرێت.

' بوێری ئەردۆغان بەهۆی بێدەنگی ئەوروپایە'

مائۆریزۆ ئەجیربۆ سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی ئاوەدانکردنەوەش وتی، تورکیا متمانەی هەیە کە هێزە ئەوروپی و رۆژئاواییەکان قسە ناکەن و لەگەڵ ئەردۆغان رێککەوتوون و باسی رۆڵی میدیای ئیتالیا و ئەوروپای لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا کرد.

شاندەکە لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا ، داوای کرد هەموو کەسێک ١١ی شوبات بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ستراسبۆرگ بێت.

ف.ق