پەیمانی لۆزان لە ٩٨هەمین ساڵی خۆیدا شەرمەزارکرا

پەیمانی لۆزان کە ٩٨ ساڵ پێش ئێستا لە لایەن دەوڵەتانی ئیمپریاڵیستەوە واژۆ کرا، بە ڕێپێوان لە سویسرا شەرمەزارکرا.

لە دژی نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە کە بە بەردەوامیی پەیمانی لۆزان دادەنرێ، ئەو رێککەوتنەی کە بە ئامانجی داگیرکاری کوردستان و کۆمەڵکوژی کوردان بوو؛  لەسەر بنەمای دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی کورد، کوردستانیان لە بەردەم باڵەخانەی پالاس دی ڕومین لە گۆڕەپانی ڕیپۆنن کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو. ساڵح ساگلام، لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار قسەی کرد و وتی: ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی کۆمەڵکوژیی کوردان و داگیرکاریی سەر کوردستان دەیکات، بەردەوامیدانە بە پەیمانی لۆزان بۆ ماوەی١٠٠ساڵی دیکە.

لە دوای قسەکانی ساگلام، خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیلی سویسرا و ڕێکخراوە شۆڕشگێرەکانی تورکیا بە شێوەیەکی فراوان ڕێپێوانیان کرد.

لە بەردەوامی رێپێواندا، بۆ بەرخۆدانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ئازادکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی کورد لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، دروشم بەرزکرایەوە.

ڕێپێوانەکە بە دروشم و ڕێپێوان نزیکەی دوو کاتژمێری بەردەوام بوو و گەل گەیشتنە بینای سێتاو دۆچۆی کە رێککەوتنەکەی لێ واژۆ کراوە.

سیاسەتمەداری کورد سەرحەد ئاگری قسەی کرد و وتی "گەلی کورد بەردەوامی یان نوێکردنەوەی پەیمانی لۆزان قبوڵ ناکات کە وادەکات گەلی کورد تا ١٠٠ ساڵی دیکە لەژێر هەڕەشەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیدا بێت و وتی، "بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستان لە ٢٣ی نیسانەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەبەرانبەر داگیرکەری بەردەوامە. ئێمە بەپێی دروشمی ؛لەبەرانبەر داگیرکەری تورک کوردستان دەپارێزین' و لەسەر هێڵی رێبەرتیمان خاوەنداری لە بەرخۆدان دەکەین."

تونجای یڵماز وتەبێژی یەکێتی هێزی دیموکراتیکی ئەوروپا رایگەیاند، پەیمانی لۆزان رێگەی بۆ کۆمەڵکوژکردنی کورد و ئەرمەن و هەموو گەلی دێرین لە جوگرافیای کوردستان کردەوە و لەمەودوا، ڕێگا بەو ڕێککەوتنە نادەین کە سەد ساڵی دیکە بەردەوام بێت"

هەروەها کەمال بیلگێت لەسەر ناوی حزبی شیوعی کوردستان (KKP) تیشکی خستە سەر گرنگیی دامەزراندنی یەکێتی کوردان، کە دەوڵەتە ئیمپریالیستییەکان ٩٨ ساڵ پێش ئێستا دەسەڵاتی دابەش کرد و پاشان کوردستانیان بەسەر چوار پارچەدا دابەش کرد و وتی: تاکە هەڵبژاردنی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە بۆ ڕزگاربوون لە ستەم، ئەوەیە کە لە ماوەیەک پێش ئێستاوە یەکێتی نەتەوەیی کورد بەدی بێت."

دوای وتارەکان، بە بەرزکردنەوەی دروشم لەسەر بنەمای خاوەنداریکردن لە هەنگاوی "کات کاتی ئازادیە"دا کۆتایی بە رێپێوانەکە هات.

ف.ق