پیرۆزبایی نەورۆز لە بوداپستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەچوو

نەورۆز لە شاری بوداپستی پایتەختی هەنگاریا پیرۆزکرا.

ماوەیەکی زۆر بوو نەورۆز لە شاری بوداپستی پایتەختی ئاهەنگ پیرۆز نەکرابوو، بەڵام دوێنێ چالاکییەک بۆ پیرۆزکردنی نەورۆزی ئەمساڵ لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بەڕێوەچوو. کوردەکانی بوداپست و دەوروبەری و دۆستانی کورد بەشدارییان لە پیرۆزباییەکەدا کرد.

لە پیرۆزباییەکەدا هونەرمەندان شڤان پەروەر، جوان، ئایدین، عارف جەپ و گروپی ڕۆژئاوا چوونە سەر تەختە و گۆرانییان وت.

بە بەردەوامی و بێ ڕاوەستان دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" دەوترانەوە و پیرۆزباییەکە بە گۆڤەند و  هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.

ژ.ت