پژاک لەدژی کردەوەکانی ڕژێمی ئێران بانگەوازی بۆ خۆپیشاندانی نەرویج کرد

کۆمیتەی نەرویجی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، بانگەوازێکی ئاڕاستەی کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد کە بەشداری لە خۆپیشاندانی جەماوەی رۆژی شەممە، لەدژی کردەوەکانی دژە مرۆیی رژێمی ئێران بکەن.

کۆمیتەی نەرویجی پژاک لە ڕاگەیەنراوێکدا، داوای لە ولاتپارێزان، ئازادیخوازان و بە تایبەتی کوردانی دانیشتووی نەرویج کرد کە بۆ شەرمەزاکردنی کردەوە نامرۆڤانەی ئەم دواییانەی رژێمی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و کوشتنی کۆڵبەران و ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی، بەشداری لە خۆپیشاندانی رۆژی شەمە لە ئۆسلۆ بکەن.

خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ١٣ی رۆژی شەمە ٤ی کانونی یەکەم لە وێستگەی شەمەندەفەری شاری ئۆسلۆ ئەنجام دەدرێت.

ف.ق