قەرەسوو: هێزە تایبەتەکانی پەدەکە لە خەلیفان گەریلاکانیان شەهید کرد

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، ئەو هێزانەی کە گەریلاکانیان لە خەلیفان شەهید کردووە، هێزی سەر بە پەدەکەن و وتی:"ئاشکرایە کە ئەم کردەوەیە چوون لە مێژوودا تۆمار دەکرێت، بەڵام بە دەستی گەلی کورد دەتوێنەوە."

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا هابەر کرد و باسی لە پرسەکانی رۆژەڤ کرد.

قەرەسوو لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ٩تشرینی یەکەمدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە پیلانگێڕیەکە لە ئیمرالی بە گشتی بە بەرخۆدانی ٢٣ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پووچەڵکراوەتەوە.

قەرەسوو وتی، کە چەندین مانگە گازی کیمیایی لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەریلاکان بەکاردەهێنرێت و وتی، بە تایبەتی کوردانی ئەوروپا، پێویست بوو گەلی کورد بەو هۆیەوە قیامەتی دروست بکردایە.

قەرەسوو لەبارەی هەڵوێستی پەدەکە کە پشتگیری دەوڵەتی تورک دەکات لە شەڕی دژی گەریلاکاندا وتی، کە پەدەکە بەو سیاسەتانەوە بوێری بە دەوڵەتی تورک دەدات کە باشوری کوردستان داگیر بکات.

قەرەسوو هەروەها لەبارەی لێدوانەکانی کەمال کیلچدارۆغڵو، سەرۆکی CHP لەسەر پرسی کورد وتی"ئەگەر ئەمڕۆ CHP باسی هەبوونی کورد بکات، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە سیاسەتی شەڕی ئاکەپە – مەهەپە شکستی هێناوە، ئەگەرنا کلچدارۆغڵو دەمیشی نەدەکردەوە. بێگومان موخاتەب پەرلەمانە، دەبێت لە پەرلەماندا چارەسەر بکرێت. هەدەپەش موخاتەبە، سیاسەت لە تورکیا موخاتەبە و هێزە دیموکراتیەکانیش موخاتەبن، بەڵام لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا ڕێبەر ئاپۆ موخاتەبی سەرەکیە.  بێگۆمان کێشەی کورد لە پەرلەمان چارەسەر دەبێت، بەڵام کێ لەسەر ناوی کورد قسە دەکات، گرنگترین کەس کە لەسەر ناوی کورد قسە دەکات، ڕێبەر ئاپۆیە."

لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قەرەسووو، وتی:"23 ساڵ بە سەختی و دژواری تێپەڕیوە. ئەوە تێکۆشانێکی مەزن بوو. گەلەکەمان و ئێمە و بەتایبەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی تێکۆشانی زۆر بەهێز دەکەن، ئەگەر بەرخۆدانی ڕێبەرایەتیی ئێمە نەبوایە، بزووتنەوەکەمان لەو ئاستەدا نەدەتوانی شەڕ بکات  و گەلەکەمان بەم ئەندازەیە نەیدەتوانی بەرخۆدان بکات. لەم ڕووەوە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ، شیکردنەوەی دەسەڵاتی پیاوسالار، دروستکردنی هێڵی ئازادی ژن، هۆشیاری شۆڕشی ئیکۆلۆجی، هەموو بەرخۆدانێک لە مێژووی کورد وای کردووە کە ئێمە لەم ٢٣ ساڵەدا خەباتێکی گەورە بکەین"

قەرەسوو لەبارەی ئامانجی پیلانگێڕی و تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکە وتی "پیلانگێڕییەکە بەگشتی تێکشکێنرا بەو پیلانگێڕییە ویستیان ڕێبەرتی بێکاریگەر بکەن، بەڵام ڕێبەرتی زیاتر گەورە بوو.  ویستیان دڵسۆزی خەڵک بۆ ڕێبەرتی لاواز بکەن، بەڵام ئێستا ئەوان زیاتر دڵسۆزی ڕێبەرتین. نەک هەر گەلی کورد، بەڵکو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دڵسۆزی ڕێبەرتین. لە داهاتوودا هەموو ژنانی جیهان دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەرتی نیشان دەدەن. چونکە ژنان ویژدانیان هەیە، ئەوان دادپەروەرن، بێگومان زیاتر خاوەنداری لە ڕێبەرتی دەکەن. لەبەرئەوەی ڕێبەرتی بۆ ئازادی ژنان زۆر کاری کردووە. هەموو ئەمانە لە دژی پیلانگێڕییەکە تێکۆشانێکی گەورەی هێناوەتە ئاراوە. ئێستا دەڵێین کاتی ئازادیی ڕێبەرایەتییە. هەموو دیموکراتەکان و ڕۆشنبیران و نووسەرانی جیهان خاوەنداری لە ڕێبەرتی دەکەن. بەڕاستی ڕێبەرتی بووە بە پێشەنگی گەلانی جیهان. ئەوەش دەریدەخات کە پیلانگێڕییەکە تێکشکاوە ''

قەرەسوو لە ساڵیادی ڕاپەڕینی ٦ و ٨ی تشرینی یەکەمدا وتیشی:"ڕاپەڕینی ٦و ٨ی تشرینی یەکەم، بەرخۆدانی کۆبانێی سەرکەوتوو کردووە. ئەگەر گەل چەند مانگێک لە سنووری پرسوس بەرخۆدانی نەکردایە و بە ڕاپەڕینی ٦و٨ی تشرینی یەکەم ئەو بەرخۆدانە ئەنجام نەدەدرا، بەرخۆدانی کۆبانێ سەرنەدەکەوت. وەک هەندێک دەڵێن سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ لە ئەنجانی بۆردومانی فڕۆکەکان نەبوو، بەڵکو ئەگەر گەلی کورد، بەرخۆدانی شۆڕشگێڕان، پشتیوانی ئەوان، نەبواتە و تەلی سەر سنور لانەبرایە، کە چوونە رۆژئاوا و شەڕیان کرد، ئەگەر ئەمانە نەبوانایە، بەرخۆدانی کۆبانێ سەرنەدەکەوی.

لەم روووەوە بەرخۆدانی کۆبانێ بەرخۆدانێکی مێژووییە. هەروەک لە ڕۆژی یەکەمدا گوتمان هەر وەک چۆن هیتلەر لە ساڵی ١٩٤٠دا ستالینگرادی گەمارۆدا، هەر وەک چۆن شۆڕشگێڕەکان، ماڵ بە ماڵ و ژوور بە ژوور شەڕیان دەکرد و فاشیستیان شکاند، کۆبانیش ئاوا دەبوو. ئێمە وتمان ئەوە سەرکەوتنێکی بەو شێوەیەیە، بەرخۆدانی کۆبانێ سەرکەوتنێکی مێژوویی بوو''

قەرەسوو لە بەردەوامیدا وتی:"ڕاپەڕینی ٦ و ٨ تشرینی یەکەم، هەر وەک چۆن لە ڕۆژی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێدا سەریهەڵدا، هەروەها ئەوانەی کە سیمەکەیان لە باکور لابرد و چوونە ئەوێ شەڕیان کرد، چارەنووسی شەڕی کۆبانێیان دیاریکرد."

هەروەها مستەفا قەرەسووو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژیی گارێ قسەی کرد. ئەو کەسانەی بەبیر هێنایەوە کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا گیانیان لە دەست داوە و وتی"بەبیرهێنانەوەی ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژیی گارێ شەهید بوون، یادکردنەوەی هەموو گەلانی تورکیایە. ئەگەر یادی یادیان بکرێتەوە، تورکیا دیموکراتی دەبێت. تاکە ڕێگەی ئازادی تورکیا، تورکیای دیموکراتی و کوردستانی ئازادە، شەهیدانی ١٠ی تشرینی یەکەم ئەمەیان نیشانەی ئەوەن. پرۆفایلی ئەو کەسانەی کە لە ١٠ تشرینی یەکەمدا وتیان نا بۆ جەنگگرینگە. لە هەموو لایەکەوە هاتبوون و لە هەموو لایەنەکی. سیاسی بوون بۆیە دەبێت مرۆڤ گرنگی بە شەهیدانی ١٠ی تشرینی یەکەم بدات.

قەرەسوو لەبارەی لێدوانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە هێرشەکانی داگیرکاریی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا و باکوری سوریا، وتی:"پێویستە مرۆڤ لێدوانەکەی بایدن بە گرنگ بزانێت. ئەگەر لە لێدوانەکانیاندا دڵسۆز بن، دەبێت بەو پێیە سیاسەتێک دابنێین لە ٩ی تشرینی یەکەمدا، سەرێکانی و گرێ سپی لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ئەردۆغان و ترامپەوە داگیرکران. گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڵێن، کە دەوڵەتی تورک سوریا داگیر دەکات، ئارامی تێک دەدات، دەڵێن نەک تەنها لەگەڵ گەلانی سوریا بەڵکو دوژمنایەتی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. بۆیەش ئەو هەڵسەنگنانەی کە کورد دەیکرد، لەئێستادا بایدن دەیکات."

قەرەسوو لە بەردەوامیدا وتی:"لێدوانەکانی ئەم دواییەی بایدن نیشانەی ئەوەیە کە سیاسەتەکانی ئەو سەردەمەی ئەمریکا هەڵەیە، کورد ڕاست دەکات. ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا ئەمە بڵێت، واتە پێویستە پشتیوانی لە خەباتی کورد بکات. لە دژی داگیرکاری و دەوڵەتی تورک کار بکات و دەوڵەتی تورک لەوێ دەربکات. گەلی کورد بووەتە قوربانی. پێویستە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستیان هەبێت.

قەرەسوو شەهیدبوونی 6 گەریلای لەلایەن پەدەکەوە هەڵسەنگاند و وتی" سێ هەفتە پێش ئێستا، بەبێ ئەوەی ناوی بهێنم، باسی ئەوەم کرد کە شۆڕش ماردین شۆڕشگێرێکی چۆن بوو. کاتێک دەچێتە شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە بۆسەکەی پارتیدا شەهید دەبێت. ساڵی ١٩٩٦هاتووتە ناو تێکۆشانەوە، لە دێرسیم، بۆتان، زاگرۆس شەڕی کرد، لە ڕۆژئاوا بریندار بوو، چووەتە وڵاتێکی دوور و لەوێ چارەسەر بۆکرابوو، هێشتا بەتەواوی چارەسەر بۆ نەکرابوو، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەبینێت و بە بانگەوازێکەوە دێتە شەڕ و دەیەوێت کوردستان لە داگیرکەری رزگار بکات. کەسێکی بەم شێوەیە شەهید بووە. هاوڕێکانی تر هەموویان شەڕڤانن. پەدەکە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات، هەڤاڵانی دیکەی شەهید کردووە. بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک تەنگەتاو نەبێت، ئەو هەڤاڵانەی شەهید کرد. دەڵێن: "لێرە کاری پەکەکە چییە؟" کاری دەوڵەتی تورک چیە، کاری میت چیە، کە دوژمنی کوردە لەسەر خاکی کوردستان؟ دەوڵەتی تورک سبەینێ تورکمانەکان دەکاتە بیانوو و باشور داگیر دەکات.  هەڵوێستیان لەکاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا، هەڵوێستیان لە کەرکوک ڕوونە.

قەرەسوو لە بەردەوامیدا وتی:"سەبارەت بە دۆخی خەلیفان هیچ لێدوانێک نەدرا، هەڤاڵێکی گەنج کە رزگاری بوو، شایەدحاڵە. پێویستە هەموو هاوڕێیانی گەنج وەک نمونە وەریبگرن. بۆ ماوەی ١٦ڕۆژ، تینوویی و برسیی لە رێگەدا دەڕوات و دەگاتە هاوڕێکان. ئەو شایەتحاڵە ،دەڵێت بەبێ ئاگادارکردنەوە، بۆسەیان دانابوو و هەڤاڵانیان شەهید کرد. بەتەنها دوژمن ئەمە دەکات، دەوڵەتی تورک ئەو کارە دەکات. ئێمە ئێستا زانیاری دروستمان هەیە. پێش ڕووداوەکەی خەلیفان، پێشمەرگەکانی ڕۆژ،  پەیوەندی بە خانەوادەکانیان دەکەنو دەڵێن:"پەکەکە هاتووەتە خەلیفان، ئێستا ئێمە دژی ئەوان دەست بە جووڵە دەکەین." ئەوە زانراوە کە ئەوانەی ئەو هەڤاڵانە لە خەلیفان شەهید دەکەن ڕاستەوخۆ سەر بە پەدەکەن، نەک حکومەت. هێزە تایبەتەکانی سەر بە پەدەکەن و ئەو چەتانە بە پێشمەرگەکانی رۆژ ناودەبرێن. ئەوان چەتەن. ئەگەر بەوان پێشمەرگە بگوترێت، ئەوان سوکایەتیە بە پێشمەرگە. ئەوان چ هێزێکن؟ هێزێکی فەرمی نین. کێ پارەیان دەداتێ؟ حکومەت نادات. ئەوە بڕیارێکی حکومەت نییە. پارەی گەل بەو چەتانە دەدەن کە پێیان دەڵێن پێشمەرگەی ڕۆژ. دەچێن بە شەنگال و بە ڕۆڵەکانی ئێزدی دەلێن، ئەوان هێزێکی بیانین.

ئاشکرایە ئەم کردەوانەی پەدەکە چۆن لە مێژوودا تۆمار دەکرێت، بەڵام ئەوانیش خۆیان تەواو دەکەن. هەروەها خۆیان بە دەستی گەلی کورد تەواو دەکەن. مرۆڤ ئەوەندە بێفام نابێت. هێزێکی سیاسی بەم ئەندازەیە تێناگات دەوڵەتی تورک چییە، پڕوپاگەندەی دەوڵەتێک دەکات کە دوژمنی کوردە. بەهۆی هەڵەبجەوە لە باشوور یەکێک لە هەستیارترین پرسەکان چەکی کیمیاییە. بەهۆی چەکی کیمیاییەوە ئەمریکا هێرشی کردە سەر سەدام. لە دژی گەنجانی کورد، گەریلا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت، بەڵام پاپەدەکە بێدەنگە، ئەمەش ڕاستی پەدەکە نیشان دەدات.

لەبەرامبەر ئەمەشدا پێویستە دیموکراتە کوردەکان و هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کورد هەڵوێستیان هەبێت. بە بێدەنگی، هەڵوێست نیشان نادرێت. ئەگەر دیموکراسیخوازان و هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کورد سەیری ئەوە بکەن کە ئەمڕۆ پەدەکە لە بەرانبەر پەکەکە چی دەکات، ئەوا لە داهاتوودا پەدەکە هەمان کار لە بەرانبەر هێزەکانی دیکەش دەکات. لەم ڕووەوە داوا دەکەین هەموو کەس بە بەرپرسیارانە بجووڵێنەوە. پێویستە پەدەکە حسابی شەهیدانی خەلیفان بدات.

لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی گەریلاکان کە دەوڵەتی تورک لە وەرخەل بەکاری دەهێنێت، قەرەسوو وتی "ئەمە تاوانێکی جەنگییە. ئایا ئەو چەکانە ئازادن کە بەرانبەر پەکەکە و کورد بەکاردەهێنرێن؟ پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و ئەو دەوڵەتانەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان قەدەغەکردووە، قسە بکەن. ئەمە نائەخلاقیە دەوڵەتی تورک ئەمە نەک تەنیا لە دژی کورد بەکاردێنێت، بەڵکو لە داهاتوودا لەدژی هەندێک لایەنی دیکەش بەکاردەهێنێت.

قەرەسوو لەبەردەمایدا گوتی، " لەبەرامبەر ئەمەدا پێویستە جەماوەری کورد هەستێتە سەرپێ. بەڵام گەریلاکان شەڕ دەکەن، بەڵام چۆن لە دژی ژەهر و چەکی کیمیایی شەڕ دەکەن؟  بۆمبی ئەتۆمیان لەدژی ژاپۆن بەکارهێنا، چی ڕوویدا؟ ژاپۆنیەکان ناچار بوون خۆیان ڕادەست بکەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت هاوشێوەی ئەوە لە دژی گەریلا بکات،  بە چەکی کیمیایی دەیەوێت گەریلاکان لەناوببات. سوپای تورک ئیرادەی نییە کە لە دژی گەریلا شەڕ بکات. ئەوان ناتوانن لە دژی گەریلا شەڕ بکەن. لە لایەکەوە لە دوورەوە بە فڕۆکە بۆمباران دەکەن. لەلایەکی دیکە چەکی کیمیایی بەکاردێنن. ئەوان ناتوانن لە دژی قارەمانانی کورد شەڕ بکەن، بە هەمان چەک سەربازانی تورکیا ناتوانن ڕۆژێک بوەستن، هەڵدێن. چونکە گەریلاکانمان بە فیداکاری شەڕ دەکەن. ماوەی ٦ مانگە لە دژی سوپای تورک شەڕ دەکەن. دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە مانەوەی گەریلا بکات. ئەوانەی شکستیان هێناوە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئەنجام بەدەست ناهێنن.

قەرەسوو لە دژی بەکارهێنانی ئەو چەکانە بانگەوازی لە گەلی کورد لە ئەوروپا کرد و وتی: پێویستە گەلی کورد لە ئەوروپا قیامەت دروست بکات. پێویستە گەنجان قیامەت دروست بکەن. ئەگەر لەم کاتەدا پشتیوانی لە گەریلا نەکەن کەی دەیکەن؟ پێویستە هەموو گەلی کورد دژی ئەم تاوانە هەڵوێست وەربگرن. وەک چۆن هەڵوێست لە هەڵەبجە وەرگیرا، پێویستە ئێستا هەڵوێست لە دژی ئەو چەکە کیمیایانەی کە لەسەر گەریلا بەکارهێنراون وەربگیرێت.

مستەفا قەرەسووو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، لەسەر پرسی کورد وتی"ئەگەر ئەمڕۆ CHP باسی هەبوونی کورد بکات، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە سیاسەتی شەڕی ئاکەپە – مەهەپە شکستی هێناوە، ئەگەرنا کلچدارۆغڵو دەمیشی نەدەکردەوە. بێگومان موخاتەب پەرلەمانە، دەبێت لە پەرلەماندا چارەسەر بکرێت. هەدەپەش موخاتەبە، سیاسەت لە تورکیا موخاتەبە و هێزە دیموکراتیەکانیش موخاتەبن، بەڵام لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا ڕێبەر ئاپۆ موخاتەبی سەرەکیە.  بێگۆمان کێشەی کورد لە پەرلەمان چارەسەر دەبێت، بەڵام کێ لەسەر ناوی کورد قسە دەکات، گرنگترین کەس کە لەسەر ناوی کورد قسە دەکات، ڕێبەر ئاپۆیە."

لە کۆتاییدا مستەفا قەرەسووو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی، "بێگومان رۆڵی هەموو کەسێک دیارە. هەدەپەش ئەمە دەزانێت. ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی نەبێت  چارەسەرکردنی پرسی کورد نابێت. هەدەپە ئەمە دەزانێت. جەهەپە، مەهەپە و ئاککەپەش دەزانن کە  ڕێبەر ئاپۆ ئەکتەری سەرەکییە؟ لە هەڵبژاردنی ناوخۆدا ناچار بوون خۆیان فڕێ بدەنە بەر پێی ڕێبەر ئاپۆ. ئەم ڕاستییە لەبەرچاوە. باشە ئایا پێشتر لەگەڵ ئیمڕاڵی چاوپێکەوتن ئەنجامنەدەدرا؟ ئەوان بە ناوی دەوڵەتەوە چوون و کۆبوونەوە.

بۆیە حەق نییە باس لە موخاتەب بوونی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. پرس چۆن چارەسەر دەبێت، کام پارامیتەر چارەسەر دەکرێت، پرۆژەی چارەسەری چی دەبێت، ئەمە دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت. گرنگ ئەوەیە کە دەبێت پرسەکە چارەسەر بکرێت. گفتوگۆ لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەم کەسە موخاتەبە، یان ئەو کەسە موخاتەب نییە، سەرقاڵکردنە. پرۆسەی مێژوویی دیاری کردووە کە کێ موخاتەبە، تێکۆشانی گەلی کورد ئەمەی دیاری کردووە."

ف.ق