قەسەدە ناسنامەی ١١ شەهیدی دیکەی غوێرانی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ١١ شەهیدی دیکەی غوێرانی بڵاوکردەوە و بەوەش کۆی ئەو شەهیدانەی لەو پیلانگێڕیەدا ناسنامەکانیان ئاشکرا بووە گەیشتە ٢٢ شەهید.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) پێشتر ناسنامەی ١١ شەهیدی ڕاگەیاند کە لە ڕوبەڕوبونەوەکانی جيند ڕۆژی ڕابردوودا شەهید بوو بوون، ئەمڕۆش ناسنامەی ١١ شەهیدی دیکەی ئاشکرا کرد و بەوەش کۆی ئەو شەهیدانەی ناسنامەیان ئاشکرا بووە گەیشتە ٢٢ شەهید.

قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، شەهیدەکانمان لە هەنگاوی “گورزی گەلان” لە بەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە بەرخۆدانێکی قارەمانانەیان دەستپێکرد.

قەسەدە ئاماژەی بە ڕۆڵی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردووە و دەڵێت: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕاستەوخۆ پشتگیری هێرشەکانی چەتەکانی داعشی کرد بۆ سەر زیندانی حەسەکە کە هەزاران چەتەی داعشی تێدابوو، بەمەبەستی دەربازبوون لە زیندان و هەوڵیاندا سەروەریی خۆیان بەسەر شاری حەسەکەدا بسەپێنن، پاشان هەموو ئەو ناوچانە دەوڵەتی تورک پلانی بۆ دانابوو و هێرشی بکاتەسەر.

قەسەدە وتوشیەتی، مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، ئەو بەرخۆدانەی کە ئێوارەی ٢٠ی کانوونی دووەم دەستیپێکرد، لە ٢٦ی کانوونی دووەم، لە حەوتەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شاری کۆبانێ و گوندنشینەکانی کۆتایی هات.

باسی لەوەشکردووە: شەڕڤانانی ئێمە پیلانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بە بەکارهێنانی ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش” پوچەڵ کردەوە، هەرچەندە کاتی ئەم هەنگاوە کورت بوو، بەڵام ئەنجامەکانی بۆ هەرێمەکانمان و هەموو جیهان زۆر باش بوو شەهیدانی “گورزی گەلان” جارێکی تر جیهان و مرۆڤایەتییان لە مەترسی و هەڕەشەیەکی گەورە پاراست.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارارات چلئاغا

ناو و پاشناو: خدر عوبەید

ناوی دایک: عەفرا

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: چلئاغا

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: ئازاد قامشلۆ

ناو و پاشناو: عێزەدین محەمەد

ناوی دایک: سەلما

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٠ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: دڵشێر قامشلۆ

ناو و پاشناو: فادی یوسف

ناوی دایک: جەواهیر

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: تەل بەراک

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: عەگید ئاگری

ناو و پاشناو: محەمەد حەجەر

ناوی دایک: رەفا

ناوی باوک: عەبدۆ

شوێنی لەدایکبوون: عامودێ

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: کایا رۆژئاوا

ناو و پاشناو: ڕێشاد یونس

ناوی دایک: قاسیدە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٤ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: کۆر چۆلی

ناو و پاشناو: خەبات محەمەد

ناوی دایک: ئایشە

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٤ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: لۆرەنس حەسەکە

ناو و پاشناو: محەمەد دەخیل

ناوی دایک: خادە

ناوی باوک: فیراس

شوێنی لەدایکبوون: دربێسی

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: ماحسون دۆغان

ناو و پاشناو: عیسا هۆرۆ

ناوی دایک: حەبیبە

ناوی باوک: عەبدولرەحمان

شوێنی لەدایکبوون: حەلەب

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٢ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: شڤان قامشلۆ

ناو و پاشناو: شڤان حسێن

ناوی دایک: بەدیعە

ناوی باوک: عوسمان

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٢ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: شیار قامشلۆ

ناو و پاشناو: سەعید نامۆ

ناوی دایک: خەنسا

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٢ی کانونی دووەم / حەسەکە

****

ناسناو: تۆفان محەمەد

ناو و پاشناو: عەگید خەلیل

ناوی دایک: مەدیا

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: ٢٢ی کانونی دووەم / حەسەکە"

ف.ق