رێککەوتننامەى لۆزان لە ٩٨هەمین ساڵیادیدا ئیدانە دەکرێت

رێککەوتننامەى لۆزان، کە کوردستانی پێ دابەش و پارچە کرا لە ٩٨هەمین ساڵیادیدا لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە ئیدانە دەکرێت.

٢٤ی تەممووز ساڵیادی رێککەوتننامەى لۆزانە و لەو رۆژەدا لە شاری لۆزان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی کورد رێپێوانێک رێکدەخرێت.

دیوانی هاوسەرۆکایەتیی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە-س / CDK-S) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێپێوانێک بە دروشمی "لە دژی داگیرکەری تورکیا ئێمە کوردستان دەپارێزین" رێکدەخرێت.

لە راگەیاندراوەکەدا داوا لە کوردستانیان و دۆستەکانیان بە تایبەتی لە سویسرا کراوە، کە ٢٤ی تەممووز بەشداری رێپێوانەکە ببن و راشیگەیاند، "کورد لە دێرینترین گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، باش دەزانن بێ شەڕ و بێ کۆچبەری چ واتایەکی هەیە. کورد وڵاتەکەی سەد ساڵ لەوە پێش بە "رێککەوتننامەى لۆزان" کرا بە چوار بەشەوە و دەیانجاریش دوورخرانەوە و کۆچبەریش کران. لە دەستی سیستمی کاپیتالیست، کە هۆکاری هەموو خراپییەکانە و لە دەستی "نەتەو دەوڵەت" ئازاری زۆریان کێشاوە. کورد کە بێ کیان و پێگە کرا و لە سروشتیترین مافەکانیان بێبەشکران، بە هەر چوارلای جیهاندا بوونە "پەنابەر". لەوەش زیاتر لە وڵاتی خۆیاندا لە دۆخ و پێگەى پەنابەریدا دەژین.

بناغەى بنەڕەتیی نکۆڵیکردن و پارچەکردنی گەلێک بە رێککەوتننامەى لۆزان داڕێژرا. لە ٩٨هەمین ساڵیادی رێککەوتننامەى لۆزان، کورد جارێکیتر لە نێوان لە دەستدان و سەرکەوتندایە. لەلایەکەوە ئەو بەها و نرخانە، کە لە سایەی دەیان و سەدان هەزار شەهید ئافرێنراون، لەلایەکی تریشەوە هێرشە بێ پەراوکانی نەتەوە دەوڵەتە سەردەستەکان، نزیکایەتیی مامەڵەکاری و سەوداکردن لەگەڵ هێزە هەژمونگەرا نێونەتەوەییەکان و خیانەتکارانی ناوخۆیی کوردەوە، بە بەردەوامی مەترسیی لە دەستدان و شکستی دروستکردووە، بەڵام کورد بەبێ راوەستان بە دوای مافەکانیدا دەگەڕێت، کە لە لۆزان لێ زەوتکرا.

کوردان لە چوارچێوەی رێنوێنیی "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک" و "نەتەوەی دیموکراتیک"-ی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەوەیان سەلماند، کە بەدیهێنانی جیهانێکی نوێ ئەستەم نییە. لە ٩٨هەمین ساڵیادی لۆزاندا ئەوە نیشان دەدەن، کە هەرگیز لۆزانیان قبوڵ نەکردووە و قبولیشی ناکەن.

بەو بۆنەیەوە ئێمەی کوردان لە دیاسپۆرا لە ٢٤ی تەممووز لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا لە پاڵاس دی لا ریپۆنی چالاکیی ئیدانەکردن بەڕێوەدەبەین. ئێمە داوا لە هەموو وڵاتپارێزەکانمان، کوردستانیانی هەر چوار پارچە، کە لە وڵاتی خۆیان دوورن و درووخراونەتەوە، داوا لە دۆستەکانمان دەکەین، بەشداری ئەو چالاکییە ببن".

ژ.ت